ساڵی 2007 رێکخراوی یونسێف تیروپشکێک رێکدەخات بۆ ئەو خێزانانەی ناوی منداڵەکانیان نووسیوە و دەیانەوێت مێسی ببینن، دایک و باوکی لامین یامال بەختیان دەبێت و ناویان دەردەچێت، لامین دەبەنە کامپ نوو لەوێ مێسی و دایکی لامین منداڵە تەمەن پێنج مانگەکە دەشۆن، مێسی ئەوکات تەمەنی 20 ساڵان دەبێت.
ساڵ سوڕا و لامین بووە یەکێک لە بەناوبانگترین یاریزانەکانی بەرشەلۆنە و ئیسپانیا،.
لامینی 16 ساڵ بووە بچووکترین یاریزانی وڵاتەکەی و بچووکترین یاریزانی مێژوو کە لە پاڵەوانێتی یۆرۆ گۆڵ تۆمار بکات.
جوان مۆنفۆرت وێنەگری ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس وێنەکانی گرتووە و هەفتەی پێشوو دایکی لامین یامال لەسەر ئینیستاگرام بڵاویکردەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق