ئه‌دیشۆ: تاکتیکی گونجاومان بۆ بنزیما داڕشتووە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2023/11/05

ئه‌دیشۆ: تاکتیکی گونجاومان بۆ بنزیما داڕشتووە

ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاهێنەری قوه‌جه‌ویه‌ی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە سبەی یاریی بۆ بردنەوە دەکات بەرامبەر میوانەکەی کە یانەی ئیتیحادی سعودییە، ئاماژەیی به‌وه‌شدا كه‌ تاکتیکی گونجاوی بۆ سنووردارکردنی مەترسی کەریم بنزیمەی ئەستێرەی فەرەنسی داڕشتووە.
ئۆدیشۆ ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە یاری دەکەین بۆ بردنەوەی یارییەکەی سبەی، سەرەڕای سەختی ئەرکەکە، دوورکەوتنەوە لە هەڵەکردن یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ڕێز لە ئیتیحادی سعودی دەگرین، بەو پێیەی یەکێکە لە تیپە گەورەکانی سعودیە و ئاسیا، کەریم بنزیمە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، هەروەها کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لە یارییەکەی سبەینێدا.

بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 03:00ی ئێواره‌ یاریی نێوان قوه‌ جه‌وییه‌ و ئیتیحاد له‌ گه‌ڕی چوارەمی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، له‌ یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌بچێت.
دوێنێ شاندی یانه‌ی ئیتیحاد به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر
یانەی میواندار بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی سێیەمدایە،بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages