بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا یانه‌ی هەولێر له‌سه‌رئاستی لاوان بوه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌یاری کۆتایی به‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه له لاوانی یانه‌ی مینای شاری به‌سرایان برده‌وه
مۆفه‌ق یونس- سه‌رپه‌رشتاری تیپی لاوانی هه‌ولێر:
سوپاس بۆخودا توانیمان ببینه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق به‌سه‌ر ئاستی لاوان بۆیه‌كه‌م جار له‌مێژوودا، ئه‌وپلانه‌ی دامان نـابوو به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هات.
كاپتن ره‌وه‌ند ڕاهێنه‌ری لاوانی هه‌ولێر:
ئه‌وه‌ی پارساڵ نه‌مـان توانی ئه‌نجـامی بده‌ین ئه‌وه ئه‌م سـاڵ توانیمـان ئه‌نجامی بده‌ین نازناوی خولی عێراق مان بۆ هه‌ولێر به‌ده‌ست هێنـا
مسته‌فا قابیل- كاپاتنی لاوانی هه‌ولێر:
توانیمان خولی عێراق به‌ده‌ست بهێنین و دڵی هانده‌رانمان خۆشكرد
مه‌تین مه‌نسور-یاریزانی لاوانی هه‌ولێر
ساڵی پار گه‌یشتینه یاری پێشكۆتایی به‌ڵام به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو، سوپاس بۆخودا ئه‌مساڵ له‌نـاو یاریگـای خۆمان توانیمان خه‌ونه‌كه‌مان به‌دی بهێنین و ببینه پاڵه‌وانی خولی عێراق
جه‌رجیس – سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هانده‌ری هه‌ولێر
پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌لاوانی هه‌ولێر ده‌كه‌م كه بوونه پاڵه‌وانی خولی عێراق .
هانده‌رێكی هه‌ولێر ئه‌م نـازناوه پێشكه‌شه به هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق