ئەمـرۆ سێ شەممە 9 -5 - 2023 كۆتـا گەڕی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان وەرزی 2022-23 لە یاریگـا جیاجیاكـانی كوردستان بەرێوە چوو ، یارییەكـانی بۆ ئەم وەرزە كۆتایی هـات .
لەوەرزی ئەمسـاڵی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان یـانەی پێشمەرگەی هەولێر بەسەركردایەتی ڕاهێنەر سەمیر بابۆ توانی بە كۆكردنەوەی 52 خـاڵ ببێتە پاڵەوان، یـانەی پێشمەرگەی هەولێر لە 28 یـاری 14 سەركەوتن 10 بەرامبەر بوون، 4 دۆڕان ، خاوەن 35 گۆڵ ، 20 گۆڵی لێكراو ،خـاوەن 52 خـاڵ
یـانەی ئاڕارات بە كۆكردنەوەی 45 خـاڵ پلەی دووەمی خولی نایابی كوردستـانی بەدەست هێنـا.
ئاڕارات لە 28 یـاری 12 بردنەوە 9 بەرامبەر 7 دۆڕان ، خـاوەن 34 گۆڵ ، 21 گۆڵی لێكراو، خـاوەن 45 خـاڵ
ئاڕارات لە 28 یـاری 12 بردنەوە 9 بەرامبەر 7 دۆڕان ، خـاوەن 34 گۆڵ ، 21 گۆڵی لێكراو، خـاوەن 45 خـاڵ
یـانەی هەندرێن بە كۆكردنەوەی 41 خـاڵ پلەی سێیەمی خولی نایابی كوردستـانی بەدەست هێنـا.
یاریزان بەڵێن فایەق لە یـانەی سەیدسادق بووە گۆڵكـاری خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بە تۆماركردنی 14 گۆڵ.
یـانەی چەمچەمـاڵ بەفەرمی دابەزیە خولی پلەیەكی كوردستـان.
چەمچەمـاڵ لە 28 یـاری 7 بردنەوە 10 بەرامبەر، 11 دۆڕان ، خـاوەن 24گۆڵ ، 37 گۆڵی لێكراو، خـاوەن 31خـاڵ
دواین رێزبەندی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان وەرزی 2022-23
رۆژی 17ـی ئەم مانگە لە یاری پاشکۆ هەر دوو یانەی زاخۆ و سلێمانی لە یاریگای هەندرێن رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، براوەی یارییەکە سەردەکەوێت بۆ خولی نایابی کوردستان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق