ئەمرۆ شەممە 4 / 3 / 2023 لەژێر دروشمی (وەرزش دەکین ئومێد دەبەخشین)، ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕاکردنى ئومێدی ئەنجامدا، نزیکەی ۱٠٠٠ کەس لە گشت چین وتوێژەکانى کۆمەڵگە ولە گشت شار وشارۆچکەکانى کوردستان وعێراق ولە ناویانیشدا بەشداربوانى بیانى وکەمپی ئاوارەکان بەشداربوون.
لە کۆتایى ڕاکردنەکەدا ولە مەراسێمیکى شایستە وبە ئامادەبوونى بەرێزان نەبەز عبدالحمید قائمقامى ناوەندى شارى هەولێر و سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەرى گشتى وەرزش و د. رزگار مجید سەرۆکى یەکێتى گۆرەپان و مەیدانى کوردستان، چەکی ژمارە (٤) کە بریتی بوو لە بڕی (١٠,٠٠٠,٠٠٠) ملیۆن دینار لەلایەن بەرێز (عبدالستار عصمت) سەرۆکى ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن پێشکەش بە نەخۆشخانەى نانەکەلى کرا ودواتر میدالیا وخەڵات بەسەر براوەکانى کوران وکچان لە پلەى یەک تا هەشتەم ولەسەر ئاستى کوڕان (میلاد صالح احمد) لە کوردستانى رۆژهەڵات وئاستی کچان (ئامال خدر) لە کەرکوک پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
براوەكـانی ڕاکردنى ئومێدی بەم شێوەیە بوون.
كوڕان
1- میلاد ساڵح
2- بنار محهمهد
3- رێڤین مەحموود
كچان
1- ئامال خدر
2- ئاشتی مراد
3- زەینەب جەمال.
فۆتۆ سانی ناسیح-سابات سپۆرت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق