بەوێنە | یاری نێوان هەولێر و نەفتی بەسرا ببینە. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2023/01/27

بەوێنە | یاری نێوان هەولێر و نەفتی بەسرا ببینە.


لەدرێژەی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، لەگەڕی 13خولەکەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە یاریگای فەرەنسۆهەریری هەردوو یانەی هەولێر و نەفتی بەسرا روبەرووی یەکتری بوونەوە.

لەگێمی یەکەمی یارییەکە و لەخولەکی 11 یاریزان ئەمجەد رازی توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی هەولێر تۆماربکات.

لەگێمی دووەمی یارییەکەشدا لەخولەکی 69یاریزان علی کسالیل توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەی نەفتی بەسرا تۆماربکات،ئەنجامی یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سفر، یارییەکەش بەئەنجامی [ 1-1]کۆتایی هات، هەریەکەو بەخاڵێک یاریگایان جێهێشت.

یانەی هەولێر کۆی خاڵەکانی گەیاندە 13خاڵ، لە ڕێزبەندی 15 خولی نایابی عێراق دەبیندرێت.

یانەی نەفتی بەسراش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 19خاڵ، لە ڕێزبەندی 10یەمی خولی نایابی عێراق دەبیندرێت.
فۆتۆ سابات سپۆڕتس


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages