سەردار ئیسماعیل وەک بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2023/01/24

سەردار ئیسماعیل وەک بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ مەراسیمی دەست هەڵگرتنی د.شاکر سمۆ لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و دەست بەکاربوونی بەڕێز سەردار ئیسماعیل بەڕێوەچوو.

لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان د. سالار عوسمان و بەرپرسانی وەرزشی و سەرۆک یانەکانی کوردستان و وەرزشوانان و راگەیاندکاران مەراسیمەکە بەڕێوەچوو.

د.سالار عوسمان لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەی سوپاسی د.شاکر سمۆی کرد لە بەرامبەر ئەو 12 ساڵەی خزمەتی بزاڤی وەرزشی کوردستانی کردووە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش، دواتر د.شاکر سمۆ سوپاسی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەم ماوەیە متمانەیان پێداوە تا بتوانی خزمەتی وەرزشی کوردستان بکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز سەردار ئیسماعیل خواست لە پۆستە تازەکەی، لە کۆتایی مەراسیمەکەش بەڕێز سەردار ئیسماعیل سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ ئەم متمانەی پێیانداوە تا بتوانی ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆ خزمەتی وەرزشی کوردستان بکات، سوپاسی د.شاکر سمۆی کرد بۆ ئەم ماوەی لە بەڕێوەبەرایەتیەکە خزمەتی وەرزشی کوردستان کردووە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی کوردستان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages