دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بڕیاردا - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/12/27

دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بڕیاردا

دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامداوە، بۆ چارەسەری کێشەکانی تیپی تۆپی پێی خولی عێڕاق.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٢٧، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و ئەنجامەکانی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێراق، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان، ئەو بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- نوێکردنەوەی متمانەی تەواو بە راهێنەری یانەکەمان کاپتن (غازی فەهد) و ستافەکەی بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.

٢- سەرپشک کردنی کاپتن (غازی فەهد) لە هێنانی هەر یاریزانێکی نوێ و دەستبەرداربوون لە هەر یاریزانێك کە نەبووبێتە جێگای رەزامەندی راهێنەر لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، جگە لەوەی راهێنەر دەستکراوە دەبێت لە هەر بڕیارێك کە دەیدات بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی تیپەکە و هەر گۆڕانکارییەك کە ئەنجامی بدات لە پێناو بەرژەوەندی باڵای تیپەکە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages