سابات سپۆڕت / کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پرتوگاڵ بەنیازاە کۆشکێک بە بەهای ٣٤ ملیۆن دۆلار بکڕێت و دوای وازهێنان لە یاریکردن تیایدا بمێنێتەوە.
کۆشکەکە مەلەوانگەیەکی زۆر گەورە و ڕێڕەوێکی ژێرئاوی دەبێت. ھەروەھا ژوورێکی گەورەی خەوتن، کە ڕووبەرەکەی ١٠٠٠ پێ چوارگۆشە دەبێت.
ڕۆناڵدۆ و ھاوسەرەکەی، بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی ئەو کۆشکە پێشتر چوار ستافیان ھەڵبژاردووە لە ناویاندا خزمەتکار و چێشتلێنەر، کە ھەر یەکەیان مووچەی مانگانەیان نزیکەی ٦ ھەزار دۆلار دەبێت.
کۆشکەکە لە شاری فونچاڵ پایتەختی مادێرا دەبێت، کە نیشتیمان و وڵاتی خۆیەتی.
سەرچاوە: YEN
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق