چواره‌م رۆژی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی عێراقی به‌رده‌وامی هه‌بوو و نوێنه‌ره‌كانی كوردستان سه‌ركه‌ووتووبوون و به شێوه‌یه‌ك یانه‌ی هه‌ولێر زۆر به به‌هێزیه‌وه توانی سه‌ركه‌وتووبێت به‌سه‌ر یانه‌ی غازی جنوب دوای بردنه‌وه‌ی به سێ گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك و هاته ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی ڕیمۆنتادا به‌سه‌ر یانه‌ی مه‌سافی شیماله‌وه بكات دوای دۆڕانی دوو گێم و رێك خسته‌نه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی توانی سێ گێمی به دوای یه‌ك به‌رێته‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی دووه‌م تۆكمه‌تر كرد.
ئه‌نجامی یاریه‌كانی ئه‌مرۆ دووشه‌مه به‌م شێوه‌یه بوو
گروپی یه‌كه‌م :-
شنگال٣-٠مدینه شهدا
حدیسه ٣-٢ قاسم
هه‌ولێر ٣-١ غازی جنوب
شورته‌٣ - ١ بحری
ئه‌نجامی یاریه‌كانی گروپی دووه‌م
سناعه ٣-٢ سمود
جیش ٣-٠ حبانیه
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ٣- ٢ مسافی شیمال
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق