دوێنێ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٨/٤، لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەددین، پاڵەوانیەتی بەرز کردنەوەی قورسایی کچانی کوردستان، بە بەشداری یانەکانی (هەولێر، هەندرێن، رانیە، سلێمانی، زانکۆ، پێشمەرگەی سلێمانی، سۆلاڤ و ئافرەتانی هەولێر) بەڕێوەچوو.
تیپی بەرز کردنەوەی قورسایی کچانی یـانەی هەولێر ، بە شایستەیی پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەیان بە دەستهێنا و، کچەیاریزانی یـانەی هەولێر (ئیسرا موحسین) ـیش، بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە دەستنیشانکرا.
ئەنجامی تاکی کچە یاریزانانەکانی قەڵای زەرد، بەمشێوەیەی خوارەوە بوو:
١- دەریا محەمەد/ کێشی ٤٥ کگم/ پلەی یەکەم.
٢- ئیمان محەمەد/ کێشی ٤٩ کگم/ پلەی یەکەم.
٣- ئیسرا موحسین/ کێشی ٥٥ کگم/ پلەی یەکەم.
٤- ئیناس موحسین/ کێشی ٥٩ کگم/ پلەی یەکەم.
٥- ئیمان فارس/ کێشی ٦٤ کگم/ پلەی یەکەم.
٦- ئۆشین موحسین/ کێشی ٧١ کگم/ پلەی یەکەم.
٧- رەحمە بەهمەن/ کێشی ٧١ کگم/ پلەی دووەم.
٨- رووبار عوسمان/ کێشی ٧٨ کگم/ پلەی دووەم.
٩- ئایشە مەخسوود/ کێشی ٤٩ کگم/ پلەی سێیەم.
١٠- هایدە هاشم/ کێشی ٦٤ کگم/ پلەی سێیەم.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق