ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌نیو باره‌گای یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (دارا عه‌زیز) جێگری سه‌رۆك یانه و (ده‌رباز حه‌یده‌ر) سكرتێری یانه و (هه‌ڵمه‌ت عه‌بدولره‌زاق) ئه‌مینداری دارایی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ناساندنی ستافی راهێنه‌رانی یانه‌ی برایه‌تی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان سازكرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان، سوپاسی سه‌رپه‌رشتیار و ستافی راهێنه‌ران و ته‌واوی یاریزانانی پارسالی یانه‌ی برایه‌تی كرد، له‌پای هه‌وڵ و ماندووبوونیان بۆ ده‌ستخستنی یه‌كه‌م جامی هه‌رێمی كوردستان له‌میژووی یانه‌ی برایه‌تی و له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ستافی راهێنه‌رانی تازه‌ش ته‌واوی پاڵپشتی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆیان دووپاتكردنه‌وه.
دواتر تازه‌ڕاهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی (هێور مسته‌فا) سوپاس متمانه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی برایه‌تی كرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی خۆی و ستافه‌كه‌ی به راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی برایه‌تی و ڕایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئه‌نجامێكی شایسته و دڵخۆشكه‌ر بۆ یانه‌كه و هانده‌رانی ده‌ست بخه‌ن.
دواتریش ده‌رگای پرسیاركردن به‌رووی رۆژنامه‌نووسان كرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك و راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی وه‌لامه‌كانیان درایه‌وه.
له‌كۆتایی كۆنگره‌كه‌ش ستافی ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی برایه‌تی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ناسێنران كه‌به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بوو:
(هێور مسته‌فا) ـ ڕاهێنه‌ر.
(هیشام شێرزاد) ـ یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر.
(غه‌فوور عومه‌ر) ـ ڕاهێنه‌ری لێهاتوویی جه‌سته‌یی.
(فاخیر عه‌لی) ـ ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزان.
ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق