یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری نوێی دەركرد. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/08/27

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری نوێی دەركرد.

رۆژی شەممە (27-8-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :

1-رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ وۆڕکشۆپێک بۆ یانە پلە یەکەکانی کوردستان سازدەکرێت لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەبارەت بە شێواز و چۆنیەتی ناردنی نووسراو بەرێگای ئەلیکتڕۆنی (ئیمێڵ ) دەبێ نوێنەرتان (ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یاخود فەرمانبەری کارگێڕی ) بەنووسراوی فەرمی ئامادەبێت لەکات و شوێنی دیاریکراو .

2- رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەهەولێر کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت ، پێویستە بەڕێزیان (سەرۆک یانە یان جێگر یاخود سکرتێر ) لەکات و شوێنی دیاریکراو ئامادەبێت .

3- تایبەت بەتۆپی یاریکردن بۆ خولەکانی نایاب و پلە یەک بۆ وەرزی 2022-2023 داوا لەسەرجەم کۆمپانیا و بڕاندی پێداویستی وەرزشی دەکەین ئەوانەی ئارازووی نمایش کردنی تۆپی یاری تایبەت بەخۆیان هەیە ، رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 4ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن .

4- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا لێرە بەدواوە گرێبەستی یاریزان تەنها بۆ ماوەی دووساڵ دەبێت (2023-2022 )-(2024-2023) دوای ئەم دووساڵە یاریزان ئازاد و سەربەست دەبێت .

5- لەبەرواری 17-9-2022 تیروپشکی خولی نایابی کوردستان ئەنجام دەدرێت لەگەڵ نزیکبوونەوە لەم بەروارە کات و شوێنەکە دیاری دەکرێت .

6- بۆ یانەکانی نایاب و پلە یەک دەبێ لە ئێستاوە هەوڵی ئامادەکردنی یاریگاکانیان بدەن بە جێبەجێکردنی رێنمایی و ئەم پێداویستیانەی خوارەوە کاتێک یارییەکان لە یاریگاکانیان بەڕێوەدەچێت :
دابینکردنی ژووری شایستە بۆ سەرپەرشیار و ناوبژیوانان .
دابین کردنی ژووری تایبەت بە تیپی میوان بە هەموو پێداویستیەکانی .
دابینکردنی شوێنی تایبەت لەنێو یاریگا بۆ یاریزانانی یەدەگ و ناوبژیوانی چوارەم و سەرپەرشتیاری یاری .
دابینکردن و ئامادەکردنی شوێنی تایبەت بە دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسانی وەرزشی بەتایبەت لەکاتی باران و سەرما پارێزراوبێت .
مەرجە هێڵکاری کردنی یاریگا بەشێوەیەکی روون و دیار و یاسایی بێت لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریەکان .
دابینکردنی ئاڵای یاسایی سوچەکان و دابینکردنی تۆڕی تایبەت بە گۆڵەکان .
پێویستە یاریگا یاسایی و پارێزراو و توندو تۆڵ بێت بە تەڵبەند .
دابینکردنی ئەمبوڵانس (ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن) و پیاوانی پۆلیسی چالاکی مەدەنی و ئاسایشی یاریگاکان .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages