
سابات سپۆرت - بڕیارە ئەمـرۆ شەممە٢٠٢٢/٥/١٤ لە کاتژمێر ٦:٠٠ ـی ئێوارە بە کاتی کوردستان، یـانەی هەولێر لە یەکەم یاری خۆیدا لە پاڵەوانیەتی یانەکانی ئاسیا لە ئێران، رووبەڕووی یانەی (شەهداب) ـی ئێرانی ببێتەوە.
یاریزانه‌كانی یـانە هەولێر پێك دێن له: (نه‌وزاد شێرزاد، عەلی تەها مسته‌فا كاكه‌جوان، ئیسلام ساجد، ئه‌حمه‌د یونس، مسته‌فا غه‌نى، رێدار فه‌رهاد، منته‌زر محه‌مه‌د، سه‌ڵاحه‌ددین شاكر، رامى خالید، حه‌سه‌ن عه‌لى، دانا فه‌رهاد، ئه‌سیڵ جه‌میل و شاهین شوان).
دەستەی راهێنەرانی یـانەكە پێك دێن لە
حوسێن محەمەد نه‌جاتى ـ راهێنه‌ر
كاكه‌جوان رەمەزان ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر
سه‌نگه‌ر سابیر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر
هەولێر لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی شەهدابی یەستی ئێرانی و رەیانی قەتەری و تاراسی کازاخستانی یاریی دەکات، کە جگە لە هەولێر غازی جنوبیش وەکو نوێنەری عێراق لە کۆمەڵەی یەکەم بەشداریی خولەکە دەکات، به‌شداریكردنی یانه‌ی هه‌ولێریش له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له نێو میدیایه‌كانی ئێرانی ده‌نگی دایه‌وه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق