رزگار عەلی : زۆر جەنگاوەران لە پێناو نازناوەكە جەنگاین. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/04/11

رزگار عەلی : زۆر جەنگاوەران لە پێناو نازناوەكە جەنگاین.

سابات سپۆرت - بەرلەتەواو بوونی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بە دووگەڕ یـانەی سیروانی نوێ شـاری سلێمـانی توانی بەبێتە پـاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستـان ، بۆیەكەم جـار لە مێژووی خۆیدا.

رزگار عەلی راھێنەری سیروانی نوێ دوای بەدەستھێنانی نازناوی خولی نایابی کوردستان، پەیامی تایبەتی هەبوو
بەبۆنەی بەدەست هێنانی نازناوی خولی نایابی کوردستان دەمەوێت لێرەوە سوپاس پێزانینی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەم بکەم کە لەسەرەتای دەستپێکردنی خولەکەوە زۆر جەنگاوەرانە و ئاستبەرزانە جەنگاون لەپێناو بەدەست هێنانی نازناوەکە وەلە کۆتایدا توانیان ئامانجەکە بەدەست بهێنن، وە هەروەها سوپاس پێزانینی خۆم ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەم دەکەم کە هەمیشە پاڵپشتم بوون لە پێناو بەدەست هێنانی نازناوەکە ، هەروەها سوپاسی سەرجەم هاندەرانی خۆشەویست دەکەم کەھەمووکات پاڵپشتی یانەکە بوون ، دەمەوێت لێرەوە سوپاسی یانەی وەرزشی ئاشتی بکەم کە چەند ساڵێکە یاریگاکە یان کراوە بووە بە ڕووی یانەکەماندا هەروەها سووپاسی برای خۆشەویستم کاک مەلا جەبار دەکەم کەوەک سەربازێکی وون پاڵپشتی خۆم و یاریزانەکان بووە سوپاسی سەرجەم یانەکانی کوردستان و کەسایەتیە وەرزشیەکان دەکەم بەئاڕاستە کردنی پیرۆزبایەکانیان هەروەها سوپاسی سەرجەم برا ناوبژیوانەکان و سەرپەرشتیارەکان دەکەم وە داوای لێ بوردنیان لێ دەکەم لە هەموو کەموو کورتیەک ئەگەر لە من یان لەیاریزانەکانەوە ڕووی دابێت وە زۆر سوپاسی سەرجەم ڕۆژنامە نووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەم لەکۆتایدا ڕێزم هەیە بۆ هەموو لایەک.
ڕاهێنەری یانە: ڕزگار عەلی


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages