له دایكبووی ساڵی (1978) ـی هه‌ولێره، ئه‌ستێره‌ی هێڵی به‌رگری یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بوو، یه‌كێك بوو له یاریزانه هه‌ره به توانا و ئاست به‌رزه‌كانی مێژووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رگریكاربوو له هه‌مان كاتدا گۆڵكارێكی به‌تواناش بوو.
سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند له وه‌رزی (1994-1995) په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هەولێر كرد و تاوه‌كو وه‌رزی (2007-2008) یاری بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كرد واتا نزیكه‌ی (15) ساڵ خزمه‌تی به ناوی هه‌ولێر و تۆپی پێی شاره‌كه‌ی كرد، ناوبراو رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له به ده‌ستهێنانی چه‌ند ناسناوێك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌وانه (خولی پله‌یه‌كی عێڕاق وه‌رزی 1998-1999، خولی نایابی عێڕاق له هه‌ردوو وه‌رزی (2006-2007 و 2007-2008).
سه‌ڵاحه‌ددین جگه له ئاست به‌رزییه‌كه‌ی له‌ناو یاریگا له هه‌مان كاتدا یاریزانێكی خوڕه‌وشت به‌رز بوو وه جێگای ره‌زامه‌ندی و خۆشه‌ویستی هانده‌رانی یانه‌كه بوو، جگە لە یانه‌ی هه‌ولێر یاری بۆ یانه‌كانی (ئاسۆ، زاخۆ، زه‌وڕا به شێوازی خواستن بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و جامی قودس) كردووه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌لبَژارده‌كانی عێڕاق، له ساڵی (1999) په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێڕاق كرد و له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ری به‌ناوبانگی عێڕاق كاپتن (عه‌دنان حه‌مه‌د) به‌شدارییه‌كی كارای له‌م هه‌ڵبژارده‌یه كرد و توانی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه له ساڵی (2000) پاڵه‌وانیه‌تی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا بۆ لاوان به‌ده‌ست بهێنن كه له ووڵاتی ئێران به‌ڕێوه چوو، سه‌ڵاحه‌ددین له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به یاریزانی سه‌ره‌كی یاری كرد.
لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێڕاق ساڵی (2001) وه‌كو پاڵه‌وانی ئاسیا به‌شداری یارییه‌كانی جامی جیهانی لاوانی كرد له ووڵاتی ئه‌رژه‌نتین له‌وێدا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌كانی (به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا) بوونه‌وه و سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند له هه‌ر سێ یارییدا به یاریزانی سه‌ره‌كی یاری كرد و له یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا توانی گۆڵێكی جوان تۆمار بكات و، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه تۆمار بكه‌ن به ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ.
دوای پێشكه‌ش كردنی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێڕاق كرا و به‌شداری له چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتی كرد كه گرنگترینیان یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2002 بوو، به‌داخه‌وه پێكان رێگربوو له به‌رده‌وام بوونی سه‌ڵاحه‌ددین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق كه به رای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه كاپتن عه‌دنان حه‌مه‌د، سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند باشترین یاریزانی هه‌لبژارده‌كه‌ی بووه و شایانی وه‌رگرتنی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یش بووه.
دوای دابڕانی ماوه‌یه‌ك له یانه‌كه‌مان، كاپتن سه‌ڵاحه‌ددین له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر وه‌كو جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا، به‌م جۆره دووباره ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له بواری كارگێڕی خزمه‌ت به هه‌ولێر و وه‌رزشی شاره‌كه‌مان ده‌كات.
ت: گۆڵی کاپتن سەڵاحەددین لە دژی هەڵبژاردەی لاوانی کەنەدا، لە کۆمێنت دانراوە و بینەری بن.
نووسینی: په‌یام فتح الله رسول
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق