سەمەد محەمەد رەزا
له دایكبووی : 1963/7/1
پله‌ی زانستی : پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری دكتۆر
پسپۆر :بایومیكانیك / به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی
شوێنی كار :كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان / زانكۆی صلاح ا‌لدین
-له‌سالی 2003 بڕوانامه‌ی به‌كالوریوس ، 2007 بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ،له‌ساڵی 2012 بڕوانامه‌ی دكتۆرا ، له زانكۆی صلاح ا‌لدین ،پسپۆری بایومیكانیك به‌رزكردنه‌وری قورسایی ، له ساڵی 2017 پله‌ی زانستیم به‌رز بووه‌وه بۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.
ناوبراو، (11) تویژینه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه له گۆڤاره‌كانی ناوه‌خۆ هه‌مووی تایبه‌تن به به‌رزكرنه‌وه‌ی قورسایی ،هه‌روه‌ها تویژینه‌وه‌یه‌كی له گۆڤارێكی پۆله‌ندا بڵاو كراوه‌ته‌وه به زمانی ئینگلیزی ،به‌شداری چه‌ند كۆنگره‌و ۆركشۆپی زانستی كردووه له زانكۆكانی صلاح ا‌لدین زانكۆی كۆیه زانكۆی سۆران و زانكۆی یه‌رموك له ئوردن هه‌روه‌ها به‌شداری له تاوتوێی ماسته‌ر و دكتۆرا كردوه له زانكۆكانی صلاح ا‌لدین موسل و سۆران و هه‌ڵەبجه.
دکتۆر سەمەد، وه‌ك وه‌رزشكارێکی به‌رزكرنه‌وه‌ی قورسایی هه‌م وه‌ك یاریزان و ڕاهینه‌رو ناوبژیوان خزمه‌تی وه‌رزشی كوردستان و عیراقی كردووه له سالانی (1981-1988) وه‌ك یاریزانی یانه‌ی هه‌ولیرو هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر به شداری پاله‌وانێتی كردووه له سه‌رئاستی لاوان و پێشكه‌وتوان ئه نجامی باشی به ده‌ستهێناوه ،هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی زیاتر له بیست و پێنج سال ڕاهینه‌ری به‌رزكردنه‌وی قورسایی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێرو یانه‌ی هه‌ولێر بووه، له سالی (2003 -2004) ڕاهینه‌ری هه‌لبژارده‌ی عیراق بووم ، له سالانی (2003-2006- 2007 ) وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر به شداری یانه پاڵه‌ونه‌كانی عه‌ره‌بیم كردووه له سوریا‌و ئوردن له گه‌ل یانه‌ی هه‌ولێر ، له ساڵی (2007) به باشترین ڕاهێنه‌ر هه‌ڵبژێردراوە له كوردستان له سه‌رجه‌م یارییه‌كان به هۆی ئه‌نجامه باشه‌كانی ، خه‌لاتی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی پێ به‌خشرا.
وەک خۆی دەڵێت" له‌سالی (2009) به‌شداری خولیكی ڕاهێنه‌ریم كرد له‌تاران له گه‌ل هه‌لبژارده‌ی عیراق ،له سالی (2013) به شداری پاله وانێتی جیهانم كرد له پۆلۆنیا له گه‌ل وه‌فدی كوردستان ،له سالی (2016) به‌شداری پاله‌وانێتی فجر بووم له تاران هه‌روه‌ها له خولی ناوبژیوانی و راهێنه‌ری نێو ده‌وله‌نی به‌شدار بووم له‌تاران له هه‌مان سال.
ناوبراو له ساڵی 2021 به‌شداری پاله‌وانیتی عه‌ره‌بی كردووە وه‌ك ناوبژیوان، ئێستاش سه‌رۆكی یه‌كیتی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كوردستانە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق