بەوێنە ، لاوانی هەولێرلە خولی نایابی عێراق سێیەم سەركەوتنیان بەدەست هێنـا. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/03/11

بەوێنە ، لاوانی هەولێرلە خولی نایابی عێراق سێیەم سەركەوتنیان بەدەست هێنـا.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٢/٣/١١، لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی لاوانی عێراق، لاوەکانی قەڵا و منارە لەسەر یاریگەی فڕەنسۆ هەریری، میوانداریی یانەی تەڵەبە ـیان کرد و، توانیان سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک تۆمار بکەن، کاتێک بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تیپی میوانیان بردەوە.

گۆڵەکانی لاوانی هەولێر لە رێگەی یاریزانان (عەبدولقادر ئەیوب) بە لێدانی سزا و، (کاروان عەزەددین) تۆمار کران.

یانەی هەولێر( گروپی دووەم ) یاری دەکات 
دوای ئەنجامدانی چوار جولە ☟☟
1_ زەوڕا  ١٠ خاڵ / 4 یاری
2_ هەولێر ٩ خاڵ / 3 یاری
3_ جەوەیە ٩ خاڵ / 4 یاری
4_ شورتە ٧ خاڵ / 3 یاری
5_ زاخۆ ٣ خاڵ / 3 یاری
6_ تەلەبە٣ خاڵ / 3 یاری 
7_ سامەڕا ٣ خاڵ / 4 یاری
8_ سناعە ٠ خاڵ / 3 یاری
9_ کەرخ ٠ خاڵ / 3 یاری
10_ نەورۆز کشایەوە 

خولی نایابی لاوانی عێراق ئەم وەرزە لە دوو کۆمەڵە پێکهاتووە گروپی #یەکەم (١٠) یانە ، گروپی #دووەم (١٠) یانە ، بەشێوەی چوون و گەڕانەوە یاری دەکەن ، لەکۆتایی لەهەرکۆمەلێک 3 یانە سەردەکوێ بۆ قۆناغی کۆتایی .

فۆتۆ سانی ناصیح -سابات سپۆرت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages