میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا به گواستنه‌وه‌ی یاری نێوان یانه‌كانی نه‌ورۆز و زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) بۆ یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
لیژنه‌ی ناوبراو له بلاَوكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یاری یانه‌كانی نه‌ورۆز و زاخۆ ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ش به‌هۆی باران بارین و نه‌گونجاندنی چیمه‌نی یاریگه‌ی سلێمانی .
بلاَوكردنه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یاری نێوان هه‌ردوو یانه له كاتژمێر 1:30 پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 8 ی شوباتی 2022 به‌ڕێوه ده‌چێت .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی زاخۆ به كۆی 30 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خوله‌كه دێت و یانه‌ی نه‌ورۆز به 17 خاڵ پله‌ی 17ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق