بەوێنە ، هەولێر سێیەم سەركەوتنی یەك لەدوای یەكی بەدەست هێنـا. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/01/06

بەوێنە ، هەولێر سێیەم سەركەوتنی یەك لەدوای یەكی بەدەست هێنـا.

سابات سپۆرت - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/١/٥، لە گەڕی حەڤدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یاریگەی یانەی دهۆک یاری نێوان هەولێر و نەفتی میسان ـی لە ئامێز گرت.

دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە لایەن یاریزانانی یانەی هەولێر ، توانیان دووجار تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بهەژێنن و، سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک بکەنە دیاری بۆ خۆشەویستانی یانەی دایک، گۆڵەکانی یانەی هەولێر لە خولەکەکانی ٦٢ و ٩٠+٢ لە رێگەی یاریزانان (سەفین مەنسوور و شێرکۆ کەریم) تۆمار کران.

یانەی هەولێر لە دواین سێ یارییدا لە خولی نایابی عێراق، کە راهێنەری سووریایی (نزار مەحرووس) سەرکردایەتی کردووە، سێ سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.

یـانەی هەولێر بەكۆكردنەوەی 17 خـاڵ رێزبەندی 15یەمی خولی نایابی عێراق دەبیندرێت.
یاری داهاتووی یـانەی هەولێر لەگەڵ یـانەی نەورۆز دەبێت.

فۆتۆ تایبەت بەسابات سپۆرت - دهۆك سانی ناصیح

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages