سابات سپۆرت - کچە یاریزانانی کورد لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق مێژوویەکی گەورەیان تۆمارکرد و 33 میدالیایان لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی عەرەبدا بردەوە.
لەم رکابەرییەدا 8 کچە یاریزانی کورد نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقیان کرد، ئەوان دوای نمایشکردنی ئاستێکی بەرز، بە بردنەوەی 33 میدالیای جۆراوجۆر رۆڵێکی گەورەیان لە ئەنجامە باشەکانی تیپەکەیان هەبوو، دەسکەوتی کچە یاریزانانی کورد بەمشێوەیە بوو:
ئیسرا موحسین دوای بردنەوەی 3 میدالیای زێڕی پاڵەوانێتییەکە، خەڵاتی باشترین کچە یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی پێشکەشکرا.
ئیناس موحسین 6 میدالیای زێڕ، وارڤین کۆسرەت 1 میدالیای زێڕ و 2 میدالیای زیو، ئیمان محەممەد 3 میدالیای زیو و 3 برۆنز، دەریا محەممەد 3 میدالیای زیو و 3 میدالیای برۆنز، ئۆشین موحسین 3 میدالیای زیو، رازاوە لوقمان 3 میدالیای زیو لەگەڵ 1 میدالیای برۆنز و رەیان لوقمانیش 3 میدالیای زیوی بەدەستهێنا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق