سێ یاریزانی یانەی برایەتی بەرەو هەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی عێراق - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/12/27

سێ یاریزانی یانەی برایەتی بەرەو هەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی عێراق

یەكێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراق پاڵاوتنی بۆ یاریزانانی یاری تێنسی سەرمێز لەسەرجەم شارەكانی عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری بەغدا بە ئامانجی دەستنیشانكردنی یاریزانان بۆ سەرجەم تیپەكانی هەڵبژاردەكە ئەنجامدا و لەكۆتاییشدا (3) یاریزانی برایەتی شوێنی خۆیان لەریزی دوو تیپی هەڵبژاردەكە كردەوە.

لە پاڵاوتنەكە هەر پێنج یاریزانی یانەی برایەتی (ئەنوەر موئەیەد و عەبدولحەق قەهار و عەبدولغەفار قەهار و محەممەد بەشدار و عەبدولمەلیك قەهار) بەژدارییان كرد و دوای دوو رۆژ ركابەریش لەگەل یاریزانانی ئەو یارییە لە شارەكانی عێراق.
دواجار (ئەنوەر موئەیەد) لە ئاستی پێشكەوتووان بە جیاوازی گێم بە پلەی دووەم بە یاریزانی هەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی عێراق دیاریكرا و (عەبدولمەلیك قەهار) ـیش لە ئاستی خونچەكان (البراعم) دوای بردنەوە لەسەرجەم یاریزانانی ركابەری لەنێو چوار یاریزانی ئاستەكەی خۆی بە پلەی یەكەم بە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئاستی خونچەكان هەڵبژێردرا.

لای خۆشیەوە (عەبدولحەق قەهار) بەهەمان شێوە توانی لەنێو چوار یاریزانی هەڵبژێردراوی ئاستی بیچوەشێران (الاشبال) بەپلەی چوارەم پێگەیەك لە هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئاستی بێچوەشێران بۆ خۆی داگیربكات.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی برایەتی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages