ساباتت سپۆڕت - بەفەرمی ،دەستەی کارگێری یانەی هەولێر لە کۆبوونەوەی خۆیدا بریاریاندا بەدوورخستنەوەی راھێنەر (شوان ئەنوەر) و یاریدەدەری راھێنەر ( سائیر سلێوە) لە راھێنەرایەتی تیپی تۆپی پێی یانەکە بەشداربوو لە خولی نایابی کوردستان.
دەستەی کارگێری سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەرێزان (عەبدوڵڵا مەحمود) سەرپەرشتیاری تیپ و ھەردوو راھێنەر دەکات، کە لە ماوەی رابردوودا ئەرکی سەرپەرشتیاری و راھێنەرایەتی تیپەکەیان لە ئەستۆ دابوو.
وھەروەھا بریاردرا بەدانانی ئەم بەرێزانەی خوارەوە وەکو ستافی راھێنەرانی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان بەشداربوو لە خولی نایابی کوردستان.
- دیدار حامد ( سەرپەرشتیاری تیپ).
- یونس نوری سلێمان (راھێنەر).
- سالار ئەجل - عیماد ئەسعەد ( یاریدەدەرانی راھێنەر).
- عەبدولخالق محەمەد ( راھێنەری گۆڵپارێز).
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق