سابات سپۆرت - لەژێر دروشمی (وەرزش دەکین ئومێد دەبەخشین)، ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی وبە سپۆنسەرى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ڕاکردنى ئومێدی ئەنجامدا، نزیکەی ۱٠٠٠ کەس لە گشت چین وتوێژەکانى کۆمەڵگە ولە گشت شار وشارۆچکەکانى کوردستان وعێراق ولەناویانیشدا بەشداربوانى بیانى وکەمپی ئاوارەکان بەشداربوون.
ئەوەى ئەو ڕاکردنەى زیاتر جوانتر کرد بەشداربوونى ژمارەیەێکى زۆر لە بەرپرسان بوو کە شان بە شان لەگەڵ بەشداربووان ماوەى ڕاکردنەکەیان تەواو کرد وەک پاڵپشتیەک بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە.
ئامانجی سەرەکى ڕاکردنەکە لە پال وەرزشکردن بریتی بوو لە هۆشیار کردنەوەی خەڵکی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و بەخشین و هاوکاری کەسانی پێویست بکرێت بە کلتور لەناو کۆمەڵگە وبە تایبەت لەناو چینى گەنجان بۆ ئەوەى بە وەرزش وبەخشین هیوا بۆ ژیان بگەڕێنینەوە.
پاشان مەدالیا و خەڵات بەسەر براوەکانى کچان وکوران لە پلەى یەک تا حەفتەم دابەشکرا ولەسەر ئاستى کوڕان (فتاح تەیمور) و لە ئاستی کچان (ئامال خدر) پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
دواتر چەکی ژمارە (٣) کە بریتی بوو لە بڕی (٨,٥٠٠,٠٠٠) ملیۆن دینار لەلایەن بەرێز (عبدالستار عصمت) سەرۆکى ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن درا بە بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى نانەکەلى، پاشان سوپاس و پێزان و قەڵغانی ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن و نەخۆشخانەی نانەکەلی، درا بە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ وەک سپۆنسەرى سەرەکى و سەرجەم ئەو قوتابخانانەی کە لە هەڵمەتى ئومێد بەشداربوون.
فۆتۆکان سابات سپۆرت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق