سابات سپۆرت : ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری هەولێری پایتەخت کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕاهێنەرانی گروپی دووەم جامی پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامدرا بۆ ڕاهێنەرانی (سوریا و لوبنان و ئیمارات و ئوردن).کەبڕیارە یارییەکانی سبەی سێ شەممە لەیاریگای فەرەنسۆهەریری بەرێوەبچێت.
راهێنەری هەڵبژاردەی سوریا محەمەد ئەنیس مەخلوف رایگەیاند: ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ ئێمە گرینکە دەمانەوێت ئاستێکی باش پێشکەش بکەین، هەرچەند گروپەکەمان قورسە.
ئەوەشی ڕاگەیاند: "هیوادارین لە باشترین ئاستدا بین و پاڵپشتیمان بکەن. "
لای خۆیەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیمارات دانێل ئۆرتیگای ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد: ئامانجمان ئامادەکردنی نەوەیەکی نوێی لاوە، گەشەی پێبدەین بۆ داهاتوو.
راهێنەری تیپی لاوانی ئوردن ئیسلام الولفات بە دەرفەتێکی نایاب دەزانێت بۆ ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتی ئاسیای داهاتوو،
ئاماژەی بەوەشکرد : "سوپاسی عێراق و بەتایبەتی شاری هەولێر دەکەین بۆ پێشوازی و میواندارییەکەی.
ئیشلام ڕاکەیاند ،بەردەوام بوو: "ئامادەکارییەکانمان بۆ پاڵەوانێتییەکە باش نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا متمانەیەکی گەورەمان بە یاریزانەکانمان هەیە و دەبێت متمانەیان پێ ببەخشین.
بیلال فلفل راهێنەری لوبنان رایگەیاند: "سەرەڕای ئەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەی لوبنان تێیکەوتووە، پێویستە وەرزش بە روویەکی گەشەوە بزانین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر و زیادکردنی پەیوەندییەکان. "
ئەوەشی ڕاکەیاند : " دەرفەتێکی گرنگ و ئەرێنییە لە ئامادەکاری بۆ لاوەکانی داهاتوو، لەگەڵ دڵنیابوونەوە کە ئەم خولە گرنگە و سەرچاوەیەک بۆ دروستکردنی یاریزانی نوێ. "
و لە کۆتاییدا: "ئێمە دەبێت بەشداری بکەین و گەشە بە گروپی تەمەن بدەین، هەروەها دەبێت باشتر دەربکەوین. "
یارییەکانی گروپی دووەم
سێشەم 2021/11/23
سوریا × لوبنان; کاتژمێر 5:00
ئیمارات × ئوردن : کاتژمێر 8:00
فۆتۆکان ، تایبەت بەسابات سپۆڕت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق