سابات سپۆرت - یانەی هەولێر لەخولی نایابی تۆپی پێی كوردستان لەئەنجامە خراپەكـانی بەردەوامە ئەمجـارەش لە نێو یاریگـای خۆی شكستێكی تری نووسیوە .
لەدرێژەی یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێ كوردستاندا ، لە گەڕی شەشەمی خولەكەدا لەسەریاریگـای یانەی هەولێر هەردوو یانەی هەولێر نەورۆز وبەرووی یەكتری بونەوە لەیارییەكەشدا یـانەی نەورۆز توانی بەئەنجـامی 2-1 سەركەوتن بەدەست بهێنێت .
گۆڵەكـانی یـانەی نەورۆز لەرێگەی یاریزانان ( کاروان باپیر و هێمن فەرەج ) تۆمـاركران ، تاكەگۆڵەكەی یـانەی یـانەی هەولێر لەرێگەی یاریزان ( عەبدولمنعیم ئەحمەد ) تۆماركرا.
یـانەی هەولێربەم دۆڕاندنە لەرێزبەندی 15 یەم دەبیندرێت بە كۆكردنەوەی 4 خـاڵ ، لەبەرامبەردا یـانەی نەورۆز كۆی خـاڵەكـانی بەرزكردەوە بۆ 9 خـاڵ لەرێزبەندی هەشتەم دەبیندرێت.
چەند دیمەنێكی یارییەكە بەزوومی كامیرای سابات سپۆرت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق