دوای 16 سـاڵ د.عەبدوڵڵا مەجید وازهێنانی خۆی لە یـانەی هەولێر ڕاگەیـاند. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/11/09

دوای 16 سـاڵ د.عەبدوڵڵا مەجید وازهێنانی خۆی لە یـانەی هەولێر ڕاگەیـاند.

سابات سپۆرت - پاش نیوەرۆی ئەمـرۆ سێ شەممە د.عەبدوڵڵا مەجید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دوای 16 سـاڵ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە دەستەی کارگێری یانەکە راگەیاند.

د.عەبدوڵڵا مەجید لەكۆنگرەی رۆژنامەوانیەكـە ڕایگەیاند ، ئێمە لە سفروە یـانەی هەولێرمـان گەیـاندە ئەمـرۆژە ،كە لەگەڵ یـانەكە چەندین دەستكەوتی گەورەمـان بۆ یـانەكە بەدەست هێنـا، ئەمرۆش بەویستی خۆم دەست لەكـاردەكشێنمـەوە ، هیوای سەركەوتن بۆ ستافەنوێیەكە دەخوازم .

دەستکەوتەکانی یانەی ھەولێر لەسەردەمی سەرۆکایەتی (د.عەبدوڵڵا مەجید).
- چوار جار پاڵەوانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.
- سێ جار پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێی.
- دوو جار پلەی دووەم لە جامی یەکێتی ئاسیا.
- پلەی دووەم لە جامی شای تایڵاند.
- لە پایسکیل سواری یانەی ھەولێر چەندین جار پلەکانی یەکەم و دووەمی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بەدەستھێناوە و چەندین جار بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی کردووە.
- لە تۆپی بالە یانەی ھەولێر لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان چەندین دەستکەوتی بەدەستھێناوە و بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی کردووە.
- لە تۆپی دەست یانەی ھەولێر چەندین دەستکەوتی بەدەستھێناوە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بەدەستھێناوە و بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی کردووە.
- لە تۆپی دەستی کچان یانەی ھەولێر دوو جار نازناوی خولی عێراق بەدەستھیناوە و بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی کردووە.
- لە بەرزکردنەوەی قورسایی ھەردەم یانەی ھەولێر پلەکانی یەکەم و دووەمی بەدەستھێناوە.
- لە تێنسی سەر زەوی یانەی ھەولێر پاڵەوانی عێراق و کوردستانە.
- لە بادمنتۆن یانەی ھەولێر پاڵەوانی عێراق بووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages