سابات سپۆرت- ژیار گۆڤەند یاریزانەی یـانەی پێشمەرگەی سلێمانی ژیـار لەپێگەی فەرمی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەسیبووك روونكردنەوەی دا ، دەربارەی ئەو گۆڵەی لە گازی باكووری تۆماركرد لەخولی پلەیەكی یـانەكـانی عێراق.
ژیاردەلێت : سەبارەت بەو گۆڵەی لە گازی باکوورم کرد کە بووە هۆی باسی گەرمی میدیاکان و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دەمەوێ ئەو روونکردنەوە بدەم:- بەراستی شتەکان بە خێرایی روویاندا، ئێمە لەلایەن سەرپەرشتیارو دەستەی کارگێڕی و راهێنەران داوامان لێکرا گۆڵەکەیان بدەینەوە، خۆشمان وەک یاریزانەکان هەمان ویستمان هەبوو، بەڵام چەند یاریزانێکیان بە بۆکس هێرشیان کردە سەرم و قسەی زۆر ناشیرنشیان پێگووتم، بۆیە هەندێک لە یاریزانەکان بڕیاریاندا گۆڵەکەیان پێنەدەنەوە.
داوای لێبوردن لە تیپی بەرامبەرو هەوادارانی وەرزشی و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەو دیمەنە نیگەرانبوون.
دەمەوێ ئەوە بیر میدیاکاران و وەرزشکاران و هەوادارانی تۆپی پێ بێنمەوە کە وەرزی 2016-2017 کە ئەوسا یاریزانی یانەی برایەتی بووم، گازی باکوور بە هەمان شێوە گۆڵیان لەسەر ئێمە تۆمار کرد، بەڵام نازانم بۆچی کاردانەوەکانی ئەوکات بەو شێوەیە نەبوون!
بۆبینینی گۆڵەكەی ژیار كلیك لەم لینكە بكە
https://vm.tiktok.com/ZSejU5HSj/
بۆبینینی گۆڵەكەی ژیار كلیك لەم لینكە بكە
https://vm.tiktok.com/ZSejU5HSj/
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق