سابات سپۆرت - پێگەی فەرمی یـانەی هەولێر تاریق جرایا ـی تونسی وەك راهێنەری نوێ یـانەكەی ڕاگەیـاند ، بۆ خولی نایابی تۆپی پێی یـانەكـانی عێراق .
تاریق رەگەزنامەی تونسی هەیە، لە 1980.4.6 لەدایکبووە تەمەنی 41 ساڵە.
لەچەند یانەیەک کاری راهێنەری کردووە دیارترینیان یانەی ئەحدی سعودی، فەیسەڵیەی ئوردنی و نەجمەی تونسی.
کۆتا یانە کە گرێبەستی لەگەڵ تاریق واژۆکرد یانەی (الملعب تونسي) بوو کە ماوەی نێوان راگەیاندنی گرێبەستەکە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە تەنها 4 کاتژمێر بوو !
دەستەی راھێنەرانی یانەی ھەولێر بۆ ئەم وەرزە بەمشێوەیە:
- تاریق جرایا (تونس) (راھێنەر)
- ئەحمەد مناجد (یاریدەدەری راھێنەر)
- محەمەد ساڵح (تونس) (یاریدەدەری راھێنەر، شیکەرەوەی ھونەری)
- حامد کازم (راھێنەری گۆڵپارێزان)
- ئەشرەف مەغربی ( تونس) ( راھێنەری لێھاتووی جەستەیی).
یـانەی هەولێر لە چوار گەڕی ڕابردووی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق هیچ سەركەوتنێكی بەدەست نەهێنـاوە ، لە چوار یـاری خـاوەنی 3 خـاڵە ، لەرێزبەندی 14 دەیمن دەبیندرێت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق