لەجـامی سوپەری كوردستان ، شێروانە و سیروانی نوێ گەیشتنە یـاری كۆتایی - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/09/25

لەجـامی سوپەری كوردستان ، شێروانە و سیروانی نوێ گەیشتنە یـاری كۆتایی

دیمەنی یاری نێوان برایەتی و سیروانی نوێ 
سابات سپۆرت - لە جـامی سوپەری كوردستان ، هەردوو یـانەی سیوانی نوێ و شێروانە دوای بردنەوەیـان لە یـانەكـانی برایەتی و هندرێن ، گەشتنە یـاری كۆتایی .

ئێوارەی ئەمـرۆ شەممە بە بەژداری یـانەكـانی ( برایەتی و سیروانی نوێ و هندرێن و شێروانە ) بۆیەكەم جـار جامی سوپەری كوردستان بەرێوە چوو.

لە یاریگـای برایەتی لە شـاری هەولێر هەردوو یـانەی برایەتی و سیروانی نوێ روبەرووی یەكتری بوونە ، سەرەتـا یـانەی برایەتی لەرێگەی یاریزان ئامانج ئەكرەم توانی گۆڵی پێشكەوتن تۆمـاربكـات ، لە دواساتەكـانی یـاری یاریزان سەربەست رەئوف توانی گۆڵی بەرامبەر بۆیـانەی سیروانی نوێ تۆمـاربكـات ، كاتی ئاساییی یارییەكە بە ئەنجـامی ( 1-1 ) كۆتایی هـات ، بۆ دەستنیشانكردنی تیپی برایەوە ، پەنـابردرایە لێدانەكـانی یەكلاكەرەوەی سزا ، كەتێدا یـانەی سیروانی نوێ توانی بەئەنجـامی 5 گۆڵ بەرامبەر 4 گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنێت برایەتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی كوردستان بێبەش بكـات لە یـاری كۆتایی .

لە یارییەكی تردا لە یاریگـای هندرێن لە شـاری هەولێر یـانەی شێروانە بە تـاكە گۆڵی یـاریزان موئەید سەفا ، توانی شكست بە هندرێنی خـاوەن مـاڵ بهێنێت، شـان بەشـانی یـانەی سیروانی نوێ خۆی گەیـاندە یـاری كۆتایی .

بڕیـار وایە یـاری كۆتایی نێوان ( سیروانی نوێ و شێروانە ) رۆژی چوارشەممە 29 / 9 / 2021 لە یـاریگـای هندرێن لە شـاری هەولێر بەرێوە بچێت .

جـامی سوپەری كوردستان كە بۆیەكەم جـار بەرێوە چوو بۆ یـانەكـانی چوارگۆشەی زێرینی وەرزی رابردووی خولی نایابی كوردستان رێكخرابوو كە پێك هاتبوون لە یـانەكـانی ( برایەتی و سیروانی نوێ و هندرێن و شێروانە )


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages