سابات سپۆرت - رەمزی صالح راهێنەری یـانەی سەیدسادق بەفەرمی وازهێنانی لە راهێنەرایەتی یـانەی سەیدسادق ڕاگەیـاند، لە هەژمـاری تایبەتیسا خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیـاند سوپاس بۆماوەی ساڵیک بە تواناو دلسۆزی ياريزانان و پشتگیری هاندەرە خۆشەویستەکان ئامانجی گەورە بۆیانەکە بەدەست بهینن سوباس بۆخوا ،، هەموو كات سەیدسادق لە دڵمـە .
رەمزی صالح هۆكاری دەست لەکارکیشانەوەكەی بۆ سابات سپۆرت ئاشكراكرد ، گوتی نەبوونی یاریگا و کەمی یاریزان و قەیرانی دارایی و جێ بەجێ نەکردنی داواکاریەکانم وایکرد دەست لەکار بکێشمەوە..
رەمزی صالح توانی وەرزی ڕابردوو یـانەیی سەیدسادق بكاتە پـاڵەوانی خولی پلەیەكەكـانی كوردستان ، گەیـاندیە خولی نایاب.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق