سابات سپۆرت - یـانەی شێروانە دوای بردنەوەی لە یـانەی سیروانی نوێ بووە پـاڵەوانی جـامی سوپەری كوردستان .
ئێوارەی ئەمـرۆ لە شـاری هەولێر لە یـاریگـای هندرێن هەردوو یـانەی سیروانی نوێ و شێروانە لە جـامی سوپەری كوردستان روبەرووی یەكتری بوونەوە لە یـارییەكەشدا یـانەی شێروانە توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و یەكەم نـازنـاوی سوپەری كوردستان بەدەست بهێنێت.
لە كـاتی ئاسایی یارییەكەدا هیج كـام یـانە نەی توانی گۆڵ تۆمـاربكـات ، پەنابردرایە بەر لێدانی یەك لاكەرەوەكـان لەئەنجـامدا یـانەی شێروانە توانی بەئەنجـامی ( 4-5 ) یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت و نـازناوی جامی سوپهرى كوردستانی بەرزكردەوە.
جامی سوپەری كوردستان بەبەژداری چوار یانەی پێشەوەی وەرزی رابردووی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بەرێوەچوو.
فۆتۆ و ڤیدیۆ : ســابات سپۆرت:
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق