سابات سپۆرت/ سالارجلال
رۆژی سێشەممە 14/9/2021 وەرزێكی دیكەی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكاتەوە كە لەلای من و زۆربەی هەوادارانی تۆپی پێ خۆشترین و بەهێزترین و بەچێژترین پاڵەوانەتیە لەسەر ئاستی یانەكان ئەنجام دەدرێت ، من لێرە نامەوێت باسی یارییەكان هەفتەی یەكەم بكەم بەڵكو باسی جیاوازییەكانی وەرزی ئەمساڵی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ساڵانی رابردوو بكەم كەلەم خاڵانەی خوارەوە كورتی دەكەمەوە :
1- لەدوای چەندین ساڵ میلانی گەورە دێتەوە ناو ململانێی چامپیۆنزلیگ ، وەك بینەرێكی ئەم خولە هیوادارم میلانی گەورە ببینم نەك تەنها میلان بۆ بەشداریكردن لەم وەرزە بەدیاركەوێت ، 14 ساڵە میلان لەم نازناوە دوورە و باش دەزانم زۆر زەحمەتە بۆ نازناوەكە هەوڵ بدات بەڵام هاندەرانی میلان هیوادارن ئەم وەرزە سەرەتای گەڕانەوەی میلانی گەورەی راستەقینەی جاران بێت .
2- یانەی مانچستەر یونایتد لەساڵی 2008 دواجار بوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەست هێنا ، ئەو كات كریستیانۆی لەگەڵ بوو ، هەر لەو ساڵەش كریستیانۆ خەڵاتی باشترینی جیهانی وەرگرت ، ئێستاش كریستیانۆ گەڕاوەتەوە ماڵەكەی پێشووی ، مان یونایتد هیچ بیانووێكی نەماوە بۆ ئەوەی ململانێ لەسەر نازناوەكە بكات ، ئێستا باشترین پێكهاتەی هەیە لەدوای سەردەمی سێر ئەلێكس فێرگسۆن .
3- لەساڵی 2005وە بۆ یەكەمجارە بەرشلۆنە بەبێ میسی بەشداری چامپیۆنزلیگ دەكات ، هاندەرانی ئەو یانەیەش باش دەزانن كەدەرفەتی بەدەستهێنانی نازناوەكە زۆر زەحمەتە بەڵام بەهیوای ئەوەن كەلێرەوە واتا لەچامپیۆنزلیگەوە سەردەمی دوای میسی دەست پێبكات بە دروستكردنی تیپێك كەلەداهاتوو ململانێ لەسەر سەرجەم نازناوەكان بكات .
4- یانەكانی پریمەرلیگ لەرووی ئاستی هونەرییەوە لە بەرزترین ئاست بەدیار دەكەون و بەهێزترین پاڵیوراون بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە .
5- پاریس سانجێرمان باشترین مێركاتۆی لەم هاوینە ئەنجامداوە و هەموو ئاواتی بەرپرسان و هاندەرانی یانەكە بەدەستهێنانی نازناوەكەیە ، هێنانی میسی و رامۆس و دۆنا رۆما و حەكیمی و ڤینالدۆم و كۆكردنەویان لەگەڵ نەیمار و ئیمباپێ و ماركینیۆس و ڤیراتی و دی ماریا ، باشترین پێهكاتەی ئامادەكردووە كە ئەركی راهێنەری یانە زۆر زەحمەتە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو هەموو ئەستێرانە .
6 – چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا راهێنەری تازەیان هەیە كەهەندێكیان بۆ یەكەمجار بەشداری چامپیۆنزلیگ دەكەن ، یانەكانی ریال مەدرید و بایرەن میونشن و بروسیا دۆرتمۆند و ئینتەرمیلان و یۆڤانتس راهێنەریان گۆڕیوە بەڵام هەردەم پاڵێوراون كەقۆناغەكانی گروپەكان ببڕن .
7- جارێكی دیكە یانەی ریال مەدرید بەبێ مێركاتۆیەكی بەهێز بەشداری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەكات لەگەڵ ئەوەشدا كەسایەتی یانەی شاهانە و مێژووی ئەو یانەیە لەچامپیۆنزلیگ وایلێدەكات پاڵێوراو بێت بۆ ململانێ بەتایبەتی بەبوونی راهێنەرێك كە ئەزموونێكی دەوڵەمەندی هەیە لەم پاڵەوانەتیە .
هیوادارم وەرزێكی بەچێژ و بەهیزی چامپیۆنزلیگ ببینین .
سالار جە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق