ھەڵبژاردەی لاوانی کەرکوک
سابات سپۆرت : شەممە21-8-2021بەسەرپەرشتی یەکێتی تۆپ پێی کوردستان خولی لاوان لە سەر ئاستی پارێزگاکان بۆ تۆپی پێ لە شاری کۆیە ئەنجام دەدرێت.
لە یەکەم یاری کردنەوەی خولەکەدا هەردوو هەڵبژاردەی لاوانی کەرکوک و هەڵەبجە لەکات ژمێر4:30 خولەک رووبەرووی یەک دەبنەوە. ــ هەر 5 پارێزگای هەرێمی کوردستان هەولێر ـ سڵێمانی ـ دهۆک ـ کەرکوک ـ هەڵەبجە بەشداریان لە خولەکەدا کردوە. یارییەکانی بەشێوازی دۆڕاوی جووت ئەنجام دەدرێن.،یارییەکان لەکاتی تەواوبوونی بە هەر ئەنجامێکی یەکسانبوون بێ کاتی زیادکراو، راستەوخۆ لێدانی یەکلاکەرەوە جێبەجی دەکرێت. ، سەرجەم یارییەکان لە شاری کۆیە رێک دەخرێن و بۆ ماوەی 6 رۆژ درێژەی دەبێت. یاری کۆتایش لە رۆژی پێنج شەممە26-8-2021 ئەنجام دەدرێت.
خشتەی یارییەكـان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق