لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی گۆڵبارانی چوارقورنەیانكرد - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/07/26

لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی گۆڵبارانی چوارقورنەیانكرد


لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لە یەکەمین یاری پاڵەوانیەتی جامی لاوانی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی لە بەرانبەر لاوانی چوارقوڕنەدا تۆمارکرد

لاوانی پێشمەرگە لەسەر یاریگایی فەرماندەیی میوانداری لاوانی یانەی چوارقوڕنەی کرد و بە چوار گۆڵی بێ بەرانبەر یاریەکەی لێ بردەوە

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا و لە خولەکی ٧ (بینەر ڕزگار) گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد و بە درێژایی گێمی یەکەمی یاریەکە ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهات، لە گێمی دووەمدا دوای ئەنجامدانی چەندین گۆڕانکاری پێشمەرگە بەهێزتر دەرکەوت و لە خولەکی ٥٦ (محمد کەنعان) گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و دواتریش لە خولەکەکانی ٦٩ و ٧١ لە ڕێگەی یاریزانان (محمد ڕێبوار و بەشار کەمال) یەکەمیان بە لێدانی سزا و دووەمیان بە شوتێکی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆلی سێیەم و چوارەمی یانەکەیان تۆمارکرد و کۆتایان هێنا بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان

بەم ئەنجامە لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی هەنگاوێک چووە پێشەوە و لە هەفتەی داهاتوو چاوەڕوانی دەبێت

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages