
سابات سپۆرت - هەولێری لە یاریگـای خۆی ، لە ئەركێكی قورسدا روبەروی یـانەی قوەجەویەی پێشەنگی خولی نایابی عێراق دەبێتەوە.
لە چوارچێوەی یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی یـانەكـانی عێراق لەگەڕی 33 دا ، كاتژمێر 9:30ـی ئەمشـەو لە یاریگـای شەهید فەرەنسۆهەریری لە شـاری هەولێری پایتەخت هەردوو یـانەی هەولێر و قوەجەویە روبەرووی یەكتری دەبنەوە .
یانەی هەولێر لە یـاری ڕابردوو نەی توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت بەرامبەر یـانەی تەڵەبە كاتێك یەكسـان بوو بە ئەنجـامی ( 1-1 ) ، لەبەرامبەردا قوەجەوی پێشەنگی خولەكە توانی بەئەنجـامی 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لە كەرخ بباتەوە.
یـانەی هەولێر لە 32 یـاری رابردوو ، خـاوەنی 8 سەركەوتن و 12 بەرامبەر و 12 دۆڕاندنە ، 35 گۆڵی تۆماركردووە و 36 گۆڵی لێكراوە ، بەكۆكردنەوەی 36 خاڵ لە رێزبەندی 14 یەمین دەبیندرێت .
یـانەی قوەجەویە لە 32 یـاری 22 سەركەوتن و 4 بەرامبەر 2 دۆڕاندنی هەیە ، 59 گۆڵی تۆماركردووە و 24 گۆڵی لێكراوە ، خـاوەن 72 خـاڵە ، لە پێشەنگی خولەكە دەبیندرێت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق