سابات سپۆرت / یانەی ھەولێر پارێزگاری لە نازناوی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی کچان کرد و بۆ جاری دووەم لەسەر یەکدی.
بەئامادە بوونی بەرپرسانی وەرزشی كوردستان و عێراق ئێوارەی ئەمـرۆ هەینی لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە شـاری هەولێر ،یاری كۆتایی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی کچان لەنێوان هەردوو یـانەی هەولێر و ئافرەتانی هەولێر بەرێوە چوو.
لە یارییەكی بەهێزدا كچانی یـانەی هەولێر توانیان بە ئەنجـامی ( 35 گۆڵ بەرامبەر 24 گۆڵ ) سەركەوتن بەدەست بهێنن بەسەر یـانەی ئافرەتانی هەولێر ، بۆ دووەم جار لەسەریەك بوونە پاڵەوانی خولەكە.
خولی نایابی تۆپی دەستی یـانەكـانی عێراق كە یارییەكـانی لە شـاری هەولێر لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەرێوە چوو ، پێك هاتبوون لە یـانەكـانی (هەولێر، ئافرەتانی هەولێر، ئافرەتانی کەرکووک، زانکۆی سەڵاحەدین، شەهربان، مەهناویە، شەباب حوسێن)
فۆتۆ سابات سپۆرت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق