چالاکییەکانی رۆژی وەرزشی کوردستان
هەولێر
پێشانگای درێسە مێژووییەکانی وەرزشی کوردستان
شوێن: هۆڵی میدیا
کاتژمێر: 10:00 AM
- بۆیەکەمجار لە کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشانگایەکی تایبەت بە درێس و دەستەوانە و لاپچینی وەرزشوانان دەکرێته‌وه کە دەستکەوتیان پێ بەدەستهێناون و بەشێکن لە مێژووی وەرزشی کوردستان.
--------------------------------------
ماراسۆنی هه‌ولێر
شوێن: دەوروبەری پارکی سامی عەبدولڕەحمان
کاتژمێر: 06:00 PM
- بەبۆنەی رۆژی وەرزشی کوردستان لە دەوروبەری پارکی سامی عەبدولڕەحمان ماراسۆنێکی شەش کیلۆمەتری بە بەشداریی زیاتر لە هەزار کەس لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بەڕێوە دەچێت، کە خاوەنی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی ماراسۆنەکە لەلایەن سپۆنسەرەکانەوە خەڵات دەکرێن.
-----------------------------------------
دیداری رۆژی وەرزشی کوردستان
شوێن: هۆتێل بێست ئین ئه‌ربیل
کاتژمێر: 11:00 AM
- کۆنفرانسێکی تایبەت بە دۆخی ئێستای وەرزشی کوردستان رێکدەخرێت کە لە چوار پانێل پێکدێن و لە پانێلەکان وەرزشوانان و بەرپرسانی وەرزشی و میدیاکاران گفتوگۆ لەبارەی بەربەستەکانی پێشکەوتنی وەرزشی کوردستان دەکەن، پانێلەکان بریتین لە بەڕێوەبردنی وەرزش، راهێنەرانی وەرزشی، وەرزشی خانمان، میدیای وەرزشی.
---------------------------------------
فێستیڤاڵی وەرزشی
شوێن: هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی - زانکۆی سەڵاحەدین
کاتژمێر: 04:00 PM
- فێستیڤاڵیکی گەورەی وەرزشی بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوە دەچێت، کە بۆیەکەمجار لە مێژوودا ئەستێرەکانی ئێستای بالەی کوردستان و عێراق یارییەکی دۆستانە دەکەن و هاوڕێیانی رافد به‌دره‌دین و نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م یارییەکی فوتساڵ دەکەن و یارییەکی دۆستانه‌ی کورتەباڵایەکانی هه‌ولێر و دهۆك و نمایشێکی وۆرک ستریت ئاوت دەکرێن.
---------------------------------
پاڵەوانێتی تێنس
شوێن: یاریگای یەکێتی تێنسزانانی هه‌ولێر
کاتژمێر: 05:00 PM
- بەبۆنەی رۆژی وەرزشی کوردستان پاڵەوانێتییەکی تێنس لەسەر ئاستی 12 ساڵان بۆ تێنسزانانی کوڕان و کچانی هەولێر ساز دەکرێت.
------------------------------------
مەلەوانی
شوێن: سەنتەری نایس لاند
کاتژمێر: 10:00 AM
- بەبۆنەی رۆژی وەرزشی کوردستان پێشبڕکێیەکی مەلەوانی لەسەر ئاستی کوردستان بۆ زیاتر لە 50 مەلەوان و ئارەزوومەندانی مەلەکردن بەڕێوە دەچێت.
-----------------------------------------
چاڵێنجی بەرزترین بازدان
شوێن: باخی شار
کاتژمێر: 04:00 PM
- لە باخی شار لە سەنتەری شاری هەولێر چاڵێنجی بەرزترین بازدان دەکرێت و خەڵک توانا و لێهاتوویی خۆیان بۆ بەرزترین بازدان هاوشیوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاقی دەکەنەوە، هەوڵ دەدەن 2,65 سانتیم باز بدەن.
---------------------------------------
دهۆک
پێشبڕکێی بایسکلسواری
شوێن: شه‌قامی نزیك به‌نداوی دهۆك
كاتژمێر: 09:00 AM
- بەبۆنەی رۆژی وەرزشی کوردستان گەورەترین پێشبڕکێی بایسکلسواری لە دهۆک بە بەشداریی سەدان بایسکلسوار لە شەقامی بەنداوی دهۆکەوە بۆ پارکی ناو بازاڕ بەدرێژایی پێنج کیلۆمەتر رێکدەخرێت.
--------------------------
دەستشکاندنەوە
شوێن: پاركی نه‌ورۆز
كاتژمێر: 10:00 AM
- پاڵه‌وانێتییه‌كی تایبه‌ت به ده‌ستشكاندنه‌وه له نێوان خه‌ڵكی دهۆك له پاركی نه‌ورۆز ده‌كرێت، وه‌كو نمایشێك و چێژوه‌رگرتنێك بۆ پیشاندانی هێز و بازووی وه‌رزش دۆستان.
---------------------------------------
دیداری پاڵه‌وانه‌كانی فوتساڵی خانمان
شوێن: هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی دهۆك
كاتژمێر: 05:00 PM
- خانمانی فوتساڵی یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك پاڵه‌وانی دوایین وه‌رزی خولی كوردستان و ئافره‌تانی پاڵه‌وانی پێشووی خولی كوردستان یارییه‌كی دۆستانه ده‌كه‌ن.
----------------------------------
تێنس
شوێن: یاریگای تێنسی یانه‌ی دهۆك
كاتژمێر: 06:00 PM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان پاڵه‌وانێتییه‌كی تێنسی سه‌ر زه‌وی بۆ تێنسزانانی دهۆك و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت.
----------------------------------------
پاڵه‌وانێتی باسکەی 3*3
شوێن: هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی دهۆك
كاتژمێر: 03:00 PM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان پاڵه‌وانێتییه‌كی یاریی باسكه‌ی 3*3 بۆ هه‌شت تیپی دهۆك و زاخۆ و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
------------------------------------
ئاکرێ
پاڵه‌وانێتی باله
شوێن: دینارته
كاتژمێر: 06:00 PM
- پاڵەوانێتییەکی بالە بۆ باشترین هه‌شت تیپی باله‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه به ئاماده‌بوونی هانده‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ره‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌و رۆژه ده‌كرێت.
----------------------------------------
زاخۆ
پاڵەوانێتی زۆرانبازی
شوێن: هۆڵی وه‌رزشی زاخۆ
كاتژمێر: 11:00 AM
- پاڵه‌وانێتییه‌كی یاریی زۆرانبازیی به به‌شداریی ده‌یان زۆرانبازی شاره‌كه ساز ده‌كرێت، كه زاخۆ له یاریی زۆرانبازیی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق له یاریی زۆرانبازیی له باشترینه‌كانه.
---------------------------------------
سۆران
راکردنی بەکۆمەڵ
شوێن: ده‌روازه‌ی جوندیان
كاتژمێر: 09:00 AM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان راكردنێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له ده‌روازه‌ی جوندیان بۆ شه‌قامی پشته‌وه‌ی قایمقامیه‌ت به درێژایی پێنج كیلۆمه‌تر به‌ڕێوه ده‌چێت.
------------------------------------
كه‌رنه‌ڤاڵی وه‌رزشی
شوێن: ده‌روازه‌ی جوندیان
كاتژمێر: 09:00 AM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵێكی وه‌رزشی بۆ وه‌رزشوانان و وه‌رزشدۆستانی شاره‌كه ده‌كرێت، یارییه‌كی دۆستانه له نێوان دێرینه‌كانی شارۆچكه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كرێت و چه‌ند نمایشێكی تایكواندۆ و كۆنفۆ ده‌كرێن.
--------------------------------------
شەقڵاوە
پاڵەوانێتی یاریی زۆرانێی کوردی
شوێن: یاریگای شه‌قڵاوه
كاتژمێر: 06:00 PM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان بۆیه‌كه‌مجار پاڵه‌وانێتییه‌كی یاریی زۆرانێیی كوردی ده‌كرێت، كه ئه‌م یارییه یارییه‌كی كورده‌وارییه و سه‌دان ساڵ پێش ئێستا باب و باپیرانمان ئه‌نجامیان داوه.
-----------------------------------------
سلێمانی
ماراسۆن
شوێن: ده‌روازه سیتی
كاتژمێر: 09:00 AM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان گه‌وره‌ترین ماراسۆن له شاری سلێمانی به به‌شداریی كوڕان و كچان له‌سه‌ر ئاستی 21 كیلۆمه‌تری و 5 كیلۆمه‌تری ده‌كرێت و براوه‌كان له‌لایه‌ن سپۆنسه‌ره‌كانمان خه‌ڵات ده‌كرێن.
--------------------------------------
پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچان
شوێن: هۆڵی وه‌رزشی سلێمانی
كاتژمێر: 04:00 PM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان پاڵه‌وانێتییه‌كی باسكه‌ی كچان له‌سه‌ر ئاستی باشترین یانه‌كانی كوردستان ده‌كرێت، كه ساڵانێكی زۆره هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی كچان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ یاریی باسكه‌ی نه‌كراوه.
-------------------------------------
یاریی تۆپی ناو ئاو
شوێن: مه‌له‌وانگه‌ی به‌رزاییه‌كانی سلێمانی
كاتژمێر: 02:00 PM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان یارییه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی ناو ئاو له نێوان دوو تیپی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت، كه ئه‌م یارییه یارییه‌كی تایبه‌ت و ده‌گمه‌نه و له كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیدایه.
------------------------------------
پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێز
شوێن: هۆڵی به‌رزاییه‌كانی سلێمانی
كاتژمێر: 03:00 PM
به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی یاریی تۆپی سه‌رمێز بۆ یاریزانان و ئاره‌زوومه‌ندانی یارییه‌كه ده‌كرێت
------------------------------------
رانیە
خولی فیرگەکانی تۆپی پێ
شوێن: یاریگای رانیه
كاتژمێر: 04:00 PM
- به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان خولێكی تایبه‌ت به فێرگه‌كانی تۆپی پێی ناوچه‌كه بۆ هه‌شت فێرگه به‌ڕێوه ده‌چێت و منداڵانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق