کارین کەمال جەلال الدین
ساڵى 1992 لەشارى دهۆک لەخێزانیکی شەترەنجی لەدایک بووم
ساڵی 2000 فێرى شەترەنج بووم
ساڵى 2001 بەشداریم کرد لەیەکەم پاڵەوانێتیدا و توانیم ببمە پاڵەوانی عێراق لەئاستەکانی (١٠، ١٢، ١٤، ١، ١٨، ٢٠).
ساڵى 2007 تا ئێستا توانیومە لەریزی هەڵبژاردەی عێراقدا یارى بکەم بۆ ئاستی پێگەیشتوان .
ساڵى 2008 توانیم لەپاڵەوانێتی جیهانیدا بەشداربم کەلەئەڵمانیا سازکرا و نازناوی WCM وەربگرم.
ساڵى 2008 لەگەڵ یانەی اتصالات بەشداریم کرد لەقارەمانێتی یانەکانی عەرەب کەلەوڵاتی یەمەن ئەنجام درا و توانیم ببمە پاڵەوانی عەرەب و مەدالیاى زێڕمان وەرگرت.
ساڵى 2009 بەشداریم کرد لەپاڵەوانێتی (مدارس العرب) کەلەوڵاتی لوبنان کرا و توانیم سێ مەدالیا بەدەست بهێنم کەبریتی بوون لە (١ زێڕ، ٢ بڕۆنز).
ساڵى 2009 لەگەڵ یانەى اتصالات بەشداریم کرد لەپاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب کەلەوڵاتی لوبنان ئەنجام درا و توانیم دوو مەدالیاى برۆنز بەدەست بهێنم.
ساڵی 2010 توانیم ببم بەپاڵەوانی عەرەب بۆ ئاستی ١٦ ساڵ، کەلەولاتی لیبیا ئەنجامدرا و توانیم نازناوی WFM وەربگرم.
ساڵى 2010 بەشداریم کرد لەپاڵەوانێتی ئاسیا لەوڵاتی ڤێتنام.
ساڵى 2012 بەشداریم کرد لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراق لەپاڵەوانێتی (دورە العربیە) کەلەوڵاتی قەتەر ئەنجامدرا.
بەشداریم کردوە لەچەند پاڵەوانێتیەکی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراق کەبەناوی (ئۆڵمپیادی عالم) (2008 ئەلمانیا، 2010 روسیا، 2012 تورکیا، 2016 ئازربایجان) .
ساڵى 2015 و 2016 توانیم ببمە پاڵەوانی عێراق بۆ ئاستی پێگەیشتوان .
ساڵى 2016 بەشداریم کرد لەپاڵەوانێتی عەرەب بۆ پێشکەوتووان کەتوانیم پلەى دووەم بەدەست بهێنم و مەدالیاى زیو لەمل بکەم.
ساڵى 2016 لەگەڵ یانەى اتصالات توانیم سێ مەدالیا بەدەست بهێنم کەبریتی بوون لە(١ زێڕ، ٢ زیوو) لەپاڵەوانی (غرب ئاسیا) لەوڵاتی ئیمارات.
ساڵى 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراق بەشداریم کرد لەئۆڵۆمپیادی پەکین.
ساڵى 2019 بەشداریم کرد لەپاڵەوانێتی عەرەب لەسەر ئاستی وڵاتەکان و توانیم پلەى سێیەم لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراق بەدەست بهێنم، لەهەمان کاتیشدا توانیم لەسەر ئاستی تاک (دووەم) بەدەست بهێنم و مەدالیای زیو وەربگرم. ئێستا فەرمانبەرە لە بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی











ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق