بەپێ ئەوزانیاریە تایبەتیانەی کەبەدەستی سابات سپۆرت کەوتووە عەنکوشی سەرۆکی یانەی دیوانیە، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە داوای گۆڵپارێزە کوردەکەی ئەمانەی بەغدا سەرهەگ موحسین کردووە ، بۆ ئەوەی پەیوەندی بەڕێزی یانەکەیەوە بکات بۆ یاریییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق.
گۆڵپارێز سەرهەنگ موحسین هەواڵەکەی پشتراستکردووە لەلێداوانێکی تایبەت بەسابات سپۆرت ڕایگەیاند بەڵێ یانەی دیوانیە لەڕێگای سەرۆکەکەیەوە پەیوەندیان پێوەکردوومە کە بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق پەیوەندی بەوانەوەبکەم.
سەرهەنگ موحسین لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق تۆڕی یانەی ئەمانەی بغدا دەپارێزێت ، تاكه گۆڵپارێزه لهم وهرزه لەسەر ئاستی خولی نایابی عێڕاق خاوهنی زۆرترین كلین شیت بێت لە 16 یاری 8 كلین شیت هەبووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق