دوای ئەوەی کارگێڕانی یانەی ئه‌فرۆده‌یت بە نووسراوی فەرمی له رێكه‌وتى 17/1/2021 بڕیاریاندا پاشه‌كشه له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان بکەن، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نووسراوەکەی په‌سه‌ند كرد و، بە پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتییه‌کەیان له بڕگه‌ى 4 خاڵى (أ و ب) له تۆمارى سزاكان ئه‌م بڕیارانه‌یان بەسەر یانەی ناوبراو سەپاند دران:
أ- دابه‌زاندنى یانه‌ى ئه‌فرۆده‌یت بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستان.
ب- ئازاد كردنى سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیان به گواستنه‌وه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
ت- سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان، كه تێدا ئاماده نه‌بوون و ئاماده نابن، به ئه‌نجامى (5-0) گۆڵ بۆ یانه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
پ- غه‌رامه كردنى یانه‌ى ئه‌فرۆده‌یت به بڕى 1000000 یه‌ك ملیۆن دینار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق