سابات سپۆرت / ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/1/2021 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، لە خاڵی چوارەمی كۆبونەوەكەدا هاتووە . كە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای دارایی بەسەر هەشت کچەیاریزانی فوتساڵی کوردستان سەپاند، کە دوێنێ لە خولی نایابی فوتساڵی عێراقدا یارییان کردبوو، دوای ئەوەی بە فەرمی
ئاگادار کرابوونەوە یاری نەکەن
ئاگادار کرابوونەوە یاری نەکەن
- بڕیارى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان تایبه‌ت به‌شدارى نه‌كردنى یاریزانانى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، كه به فه‌رمى ئاگادارمان كردبوونه‌وه نابێت به‌شدارى له یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى عێراقدا بكه‌ن تاكو خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان هه‌بێت، دوا ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و یاریزانانه‌ى ناویان له خواره‌وه هاتووه پێچه‌وانه‌ى بڕیارى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان یارییان كرد و بڕیاره‌كه‌یان شكاند، بڕیاردرا به:
أ- غه‌رامه‌كردنى هه‌ریه‌كێك له‌م یاریزانانه به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ب- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، ئه‌گه‌ر دووباره بڕیارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بشكێنن و به‌شدارى له یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى عێراقدا بكه‌ن، مافى به‌شداری كردنیان له وه‌رزى 2021/2022 ـى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان نابێت.
ت ـ غەرامەکردنی یاریدەدەری راهێنەری تیپی فوتساڵی یانەی چۆمان (عەبدولرەحمان حوسێن) بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار و، بانگهێشتکردنی بۆ بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لە رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١/١٨ لە کاتژمێر ٤:٠٠ ـی ئێوارە.
پ- بانگهێشتى ئه‌و یاریزانانه‌ى له خواره‌وه ناویان هاتووه ده‌كه‌ین، بۆ رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 18/1/2021 له كاتژمێر 4:00 ـى ئێواره بۆ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، هه‌ر یاریزانێك ئاماده نه‌بێت تووندترین سزا ده‌درێت.
• دێرین مه‌حموود ـ ئافره‌تانى دهۆك.
• شۆخان نوره‌ددین ـ چۆمان
• ئاواز یوونس ـ چۆمان
• خه‌ڵات ئه‌سعه‌د ـ چۆمان
• هێدى خان مه‌جید ـ ئه‌فرۆده‌یت
• حه‌لیمه جه‌لیل ـ ئه‌فرۆده‌یت
• شانۆ محه‌مه‌د ـ ئه‌فرۆده‌یت
شه‌نگار غالب ـ ئه‌فرۆده‌یت
شه‌نگار غالب ـ ئه‌فرۆده‌یت
دەربارەی ئەم بڕیارەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كچە یـاریزانی یانەی چۆمان و گازی باكور شۆخان نوره‌ددین بەژداربوو لە خولی نایابی كوردستان و عێراق تایبەت بە سـابات سپۆرت ڕاگەیاند : ڕاستە بریارێكی دروستە چونكە خولی نایابی فوتسـاڵی كچانی كوردستان پێش خولی فوتسـاڵی كچانی عێراق بووە ، بەڵام لەهەمـان كـات پێویستە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هاوكاریمان بكەن لە گۆڕینی رۆژ و كاتەكە ، چونكە لە خولی عێراق هەمان كات و رۆژی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانە ، راستە ئەوان هاوكاریمان نـاكەن ، بەڵام یاریزانی كورد بۆ ئەوەی خۆی دەربخات بگاتە هەڵبژاردەی عێراق پێویستە لە خولی عێراق یـاری بكـات ، ئێمە بۆندی فەرمیمان هەیە لە گەڵ یـانەكەمـان بەژداربووی خولی نایابی فوتسـاڵی كچانی عێراق .

شۆخان نوره‌ددین بەژداری لە هەردوو خولی نایابی فوستـاڵی كوردستان و عێراق كردووە لە گەڵ یـانەكـانی چۆمان و گازیی باكور ، بەهۆی ئەوەی لە گەڵ یـانەی چۆمان بێ هیوادەبێت لە بەدەست هێنـانی خولی نایابی تۆپی پێی فوتسـاڵی كچانی كوردستان ، رودەكـاتە یـانەی گازی باكور تا لەخولی نایابی كچانی عێراق یاری بكـات.
فۆتۆ یوسف كەركوكی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق