سابات سپۆرت - لەخولی نایابی تۆپی پێی عێراق لە یاریگـای فەرەنسۆهەریری هەردوو یـانەی هەولێر و مینا رووبەری یەكتری بوونەوە، یارییەكەش بەئەنجامی 2-2 كۆتایی هـات.
لەچوارچێوەی یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق لە گەڕی 10یەمی خولەكە ، ئێوارەی ئەمـرۆ چوارشەممە لە یاریگـای فەرەنسۆهەریری یـانەی هەولێر میوانداری یـانەی مینای شاری بەسرای كرد .
گێمی یەكەم :
لەگێمی یەكەمی یارییەكەدا یـانەی هەولێر لە خولەكی 21 لەرێگەی یاریزان بارزان شێرزاد گۆڵی یەكەمی بۆ یـانەی هەولێر تۆمـاركرد ، هەرلەگێمی یەكەمی یارییەكەدا ، لەخولەكی 38 یاریزان حسین یونس توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یـانەی مینا تۆماربكـات ، گێمی یەكەم بەئەنجامی ( 1-1 ) كۆتای هات
گێمی دووەم:
لەگێمی دووەمی یارییەكەشدا ، لەسەرەتایی گێمەكەدا لە خولەكی 48 ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆ یانەی مینا هەژماركرد یاریزان حسام مالیك توانی بەسەركەوتوانە جێبەجێی بكات و یانەی مینانەی كردە خـاوەن گۆڵی دووەم ، پاش تۆماركردنی گۆڵی دووەمی یانەی مینـا ، یانەی هەولێر هەوڵەكانی چرتركردەوە بۆتۆماركردنی گۆڵ تا لە خولەكی 70 یاریزان فرحان شكور توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی هەولێر تۆماربكات ، یارییەكەش بەئەنجامی ( 2-2 ) كۆتایی هات .
لە 10 یاری یانەی هەولێر بەكۆكردنەوەی 13 خـاڵ لە ڕێزبەندی 11 یەمینی خولی نایابی عێراق دەبیندرێت ، یـانەی میناش لە رێزبەندی 15 یەمینی خولەكە دەبیندرێت بەكۆكردنەوەی 11 خـاڵ.
فۆتۆ : سابات سپۆرت
فۆتۆ : سابات سپۆرت















ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق