هەلێر و دیوانیە روبەرووی یەكتری دەبنەوە (میژووی روبەروبونەوەكـانی هەردوو یانە بزانە) - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/11/21

هەلێر و دیوانیە روبەرووی یەكتری دەبنەوە (میژووی روبەروبونەوەكـانی هەردوو یانە بزانە)

سابات سپۆرت / پەیام فتح اللە 
لەچوارچێوەی یارییەكـانی تۆپی پێی خولی نایابی عێراق لەگەڕی چوارەمدا ، بڕیارە سبەی یەك شەممە كاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەرۆ لەیاریگـای فەرەنسۆ هەریری یـانەی دیوانە دەبێتە میوانی یـانەی هەولێر. یـانەی دیوانە لە 3 یـاری رابردوو خـاوەی سەركەوتنێك و دۆرانێك و بەرامبەربونێكە لە ڕێزبەندی 11 یەمین دەبیندرێت ، لەبەرامبەردا یـانەی هەولێر لە 3 یـاری رابردوو سەركەوتنێك و دووبەرامبەر بوونی هەیە ، خاوەن 5 خـاڵە لەرێزبەندی پێنجەم دەبیندرێت .

میژووی روبەرووبونەوەی هەردوو یـانە 
- تاکو ئێستا هەردوو یانە 17 جار رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە.
- 17 یاری فەرمی
- 6 بردنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر 
- 5 بردنه‌وه‌ بۆ دیوانیه‌ 
- 6 یه‌كسان بوون
- یانه‌ی هه‌ولێر 15 گۆڵی له‌ یانه‌ی دیوانیه‌ كردووه‌
- یانه‌ی دیوانیه‌ 17 گۆڵی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه‌
ئه‌نجامی یارییه‌كان
1- دیوانیه‌ – هه‌ولێر= 4-1، یاریگای دیوانیه‌ ، 19/11/1992، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی یه‌كه‌م، وه‌رزی 1992-1993، جاسم نصیف(2) + حیدر حسین + عبدالعزیز عمران(گۆڵه‌كانی دیوانیه‌). طارق عبدالرحمن گؤڵی هه‌ولێر.
2- هه‌ولێر – دیوانیه‌ = 1-0، یاریگای موصل، 15/2/1993، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی دووه‌م، وه‌رزی 1992-1993، (حمید خالید) گۆڵی هه‌ولێر .
3- دیوانیه‌– هه‌ولێر = 2-2، یاریگای دیوانیه‌، 13/5/1993، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی سێیه‌م، وه‌رزی 1992-1993، گؤڵه‌كانی هه‌ولێر (به‌رگریكاری دیوانیه‌ به‌هه‌ڵه‌ + سرود غازی) ، گۆڵه‌كانی دیوانیه ‌(مجید حمید + حامد رحیم).
4- دیوانیه‌– هه‌ولێر = 2-1، یاریگای دیوانیه‌، 9/12/1993، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی یه‌كه‌م، وه‌رزی 1993-1994، گؤڵی هه‌ولێر (محمد خۆشناو) ، گۆڵه‌كانی دیوانیه ‌(حامد رحیم + محمد هادی).
5- هه‌ولێر – دیوانیه‌ = 0-1، یاریگای موصل، 24/3/1994، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی دووه‌م، وه‌رزی 1993-1994، حسن لهۆ گۆڵی دیوانیه‌ .
6- دیوانیه‌– هه‌ولێر = 2-2، یاریگای دیوانیه‌، 20/10/1994، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی یه‌كه‌م، وه‌رزی 1994-1995، گؤڵه‌كانی هه‌ولێر (محمد صلاح الدین + كامه‌ران محمد) ، گۆڵه‌كانی دیوانیه ‌(فاضل جلیل 2).
7- هه‌ولێر – دیوانیه‌ = 0-0، یاریگای موصل، 16/2/1995، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی دووه‌م، وه‌رزی 1994-1995 .
8- دیوانیه‌– هه‌ولێر = 2-0، یاریگای دیوانیه‌، 7/1/1998، خولی پله‌یه‌كی عێڕاق، قۆناغی یه‌كه‌م، وه‌رزی 1997-1998.
9- هه‌ولێر – دیوانیه‌ = 1-0، یاریگای هه‌ولێر، 11/3/1998، خولی پله‌یه‌كی عێڕاق، قۆناغی دووه‌م، وه‌رزی 1997-1998، گۆڵی هه‌ولێر (محمد خۆشناو).
10- هه‌ولێر – دیوانیه‌ = 1-0، یاریگای میسان (هه‌ولێر سزادرابوو)، 15/10/1998، خولی پله‌یه‌كی عێڕاق، قۆناغی یه‌كه‌م، وه‌رزی 1998-1999، گۆڵی هه‌ولێر (محمد خۆشناو).
11- دیوانیه‌– هه‌ولێر = 0-0، یاریگای دیوانیه‌، 11/2/1999، خولی پله‌یه‌كی عێڕاق، قۆناغی دووه‌م، وه‌رزی 1998-1999.
12- هه‌ولێر – دیوانیه‌ = 3-1، یاریگای هه‌ولێر ، 18/10/1999، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی یه‌كه‌م، وه‌رزی 1999-2000، گۆڵه‌كانی هه‌ولێر (عمر جبار + شاخه‌وان عمر + محمد كازم)، گۆڵی دیوانیه‌ (احمد عوید).
13- دیوانیه‌– هه‌ولێر = 2-0، یاریگای دیوانیه‌، 11/2/2000، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی دووه‌م، وه‌رزی 1999-2000، گۆڵه‌كانی دیوانیه‌ (احمد عوید + حبیب شاكر).
14- دیوانیه‌– هه‌ولێر = 0-1، یاریگای دیوانیه‌، 25/1/2002، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی یه‌كه‌م، وه‌رزی 2001-2002، گۆڵی هه‌ولێر (كیفی عبدالرحمن).
15- هه‌ولێر – دیوانیه‌ = 2-1، یاریگای فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری ، 17/5/2002، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی دووه‌م، وه‌رزی 2001-2002، گۆڵه‌كانی هه‌ولێر (علی وهیب 2) ، گۆڵی دیوانیه‌ (قاسم بشیر).
16- هه‌ولێر – دیوانیه‌ = 0-0، یاریگای فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری ، 28/11/2018، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی یه‌كه‌م، وه‌رزی 2018-2019.
17- دیوانیه‌– هه‌ولێر = 0-0، یاریگای دیوانیه‌، 22/5/2019، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی دووه‌م، وه‌رزی 2018-2019.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages