سابات سپۆرت - نیازمحمد ـی یاریزانی هێلی بەرگرینی یـانەی هەولێر و خاوەن گۆڵی سەركەوتنی یارییەكە بەرامبەر دیوانیـە ، لە لێدوانێكی تایبەت بەسـابات سپۆرت دەڵێت سەركەوتنێكی گرینگمان بەدەست هێنا ، بەڵام ئاستمان وەك پێویست نەبوو.
لەچوارچێوەی یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق لە گەڕی چوارمی خولەكەدا یـانەی هەولێر لە نێو یاریگـای خۆی بەتاكە گۆڵی یاریزان نیازمحمد توانی سەركەوتنێكی گرینگ بەدەست بهێنێت بەرامبەر یانەی دیواینە .
لەدوای تەواوبوونی یارییەكەش لەلێدوانێكی تایبەتی سابات سپۆرت نیازمحمد دەڵێت راستە سێ خـاڵی گرینگمان بەدەست هێنا بەڵام ئاستمان وەك پێویست نەبوو ، ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ خراپی چیمەنی یاریگـاكە كەوەك پێویست نیە ، ئێمەی یاریزانان ناتوانین ئەوئاستە پێشكەش بكەین كە لەتموحی ئێمەدایە ، بەڵام هەوڵ دەدەین یاری لەدوای یاری ئاستی باشتر پێشكەش بكەن تابگەین بەرێزبەندی پێشەوە .
دەرباری چوار یاریی رابردووی یانەی هەولێر نیازمحمد دەڵێت بەشێوەیەكی گشتی ئاستی تیپەكەمـان باشە بەتایبەتی لایەنی بەرگری، گرینگ ترین كار لای ئێمە ئەوەیە خاڵ كۆبكەینەوە و بگەین بەڕێزبەندی پێشەوە.
یانەی هەولێر دوای ئەوسەركەوتنەی بەسەر یـانەی دیوانیە بەدەستی هێنا بەشێوەیەكی كاتی خۆی گەیاندە ڕێزبەندی دووەمی خولی نایابی عێراق بەكۆكردنەوەی 8 خـاڵ .
فۆتۆ سابات سپۆرت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق