تیپی خونچه‌كانی تێنسی سه‌رمێزی یانه‌ی برایه‌تی بوونه‌ دووه‌می عێراق - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/10/23

تیپی خونچه‌كانی تێنسی سه‌رمێزی یانه‌ی برایه‌تی بوونه‌ دووه‌می عێراق

 دوای به‌شداریكردنیان له‌ پاڵه‌وانیه‌تی (شه‌هیدانی عێراق) بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له‌ شاری كه‌ربه‌لا، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ تێنسزانانی یانه‌ی برایه‌تی له‌ یاری كۆتایی رووبه‌رووی یانه‌ی (غازی جنوب) بوونه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامی (3 - 1) به‌سوودی یانه‌ی (غازی جنوب) ته‌واو بوو، به‌مه‌ش یاریزانانی برایه‌تی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.

باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش (عه‌بدولحه‌ق عه‌بدولقه‌هار) بوو له‌ یانه‌ی برایه‌تی، به‌هه‌مان شێوه‌ش بچووكترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش (عه‌بدولمه‌لیك عه‌بدولقه‌هار) بوو له‌ یانه‌ی برایه‌تی كه‌ خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و بچووكترین یاریزانیان وه‌رگرت.
یاریزانانی یانه‌ی برایه‌تی له‌ پاڵه‌وانیه‌تیكه‌ پێكهاتبوون له‌ (عه‌بدولحه‌ق عه‌بدولقه‌هار، عه‌بدولغه‌فار عه‌بدولقه‌هار، عه‌بدولمه‌لیك عه‌بدولقه‌هار).



ڕاگەیاندنی یانەی برایەتی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages