سابات سپۆرت-به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له یارییه‌كانی گرووپی باكووری خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه نایابه‌كانی عێراق، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه شاندی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی برایه‌تی گه‌یشته شاری سلێمانی و پێش نیوه‌رۆ و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواین دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی وه‌كو دواین ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كانی خوله‌كه له‌نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌نجامدا.
وابڕیاریشه سبه‌ی پێنجشه‌ممه تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی برایه‌تی له یه‌كه‌م یاری خۆی له خوله‌كه له كات 10:00 ـی پێش نیوه‌ڕۆ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ببێته‌وه.
شاندی یانه‌ی برایه‌تی پێكهاتووه له:
- به‌شدار سه‌ربه‌ست - راهێنه‌ر.
- شاهین نه‌جات ـ یاریزان.
- شاهۆ ئه‌حمه‌د ـ یاریزان.
- ئه‌میر سامر ـ یاریزان.
- سیڤان خالید ـ یاریزان.
- ئه‌بووبه‌كر سه‌عدوڵڵا ـ یاریزان.
شایه‌نی باسه یارییه‌كانی گرووپی باكووری خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه نایابه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 10 یانه به‌شێوازی خول به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواجار (پێنج) یانه بۆ قۆناغی داهاتوو و بژارده سه‌رده‌كه‌ون، له‌گه‌ڵ پێنج یانه‌ی تر له گرووپی ناوه‌راست و باشوور.
ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق