سابات سپۆرت - یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی لە پێگەی فەرمی خۆی ڕاگەیاند کە بەفەرمی بەژداری پاڵاوتنەکانی خولی پلەیەکی عێراق دەکات .
دوای ئەوەی بە فەرمی لەلایەن لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە ئاگادارکرانەوە بۆ بەشداری کردن لە پاڵاوتنەکانی خولی پلەیەکی عێراق و دیاریکردنی وادەیی بەڕێوەچوونی یاریەکانی خولەکە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەفەرمی بڕیاری بەشداری کردنیدا بەشێوەیەک جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بە ئامانجی سەرکەوتن بۆ خولی یانە نایابەکانی عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای دیاریکردنی ستافی ڕاهێنەران و گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانان مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپی پێشکەوتووانی یانەکە دەستپێدەکاتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق