
لە ژێر چاودێری لێژنهى تۆپى پێى فوتساڵی یهكێتى تۆپى پێى كوردستان و، به ئامادهبوونى سهرۆكى لێژنهى تۆپى پێى فوتساڵی کوردستان مامۆستا (سیروان نجم الدین) ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سیمینارێك بۆ ناوبژیوانانى فوتساڵى پله یهكهكانی کوردستان ئهنجامدرا.
سیمینارەکە بە سەرپەرشتی هەردوو ناوبژیوانی نێودهوڵهتى دكتۆر (هاوكار سالار) و مامۆستا (حەسەن محەمد) و مامۆستا (نهوزاد شەفیق) بەرێوەچوو.
دەربارەی ناوەرۆكی سیمینارەكە ، د.هاوكارسالار تایبەت بەسـابات سپۆرتی ڕاگەیـاند " ئامانجمان لەو سیمینارە ئاشناكردنی ناوبژیوانەكانمانە بەوگۆڕنكاریە نوێیـانەی 2020-21كە بەسەر یاساكـانی تۆپى پێى فوتساڵ داهاتووە .
دكتۆر هاوكار ئاماژەی بەوەشكرد چەند بەشێكی تریشی مـاوە ، هەوڵ دەدەین ناوبژیوانانی پلەیەك و دووەكـان و یاریزانەكـان و راهێنەرانیش ئاشنایان بكەین بەدواین گۆڕانكارییەكـانی تۆپی پێی فوتسـاڵ .



ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق