
سابات سپۆرت - هێمن مەهدی قادر لەدایکبووی ٢٢/٩/١٩٨٣ شاری هەولێر لە ساڵی ١٩٩٣ دە دەستی بەیاریە هونەرە جەنگیەکان کردوە لە ساڵی ١٩٩٦ چوەتە ناو یاری تایکواندۆ زۆرترین دەستکەوتی لەسەر ئاستی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی و جیەگهانی بەدەست هێناوە لە سەر ئاستی عێڕاق و کوردستان چەندین جار پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە. خاوەنی بڕوانامەی پشتێنی ڕەشی تایکواندۆی (٥دان)ی نێودەوڵەتیە وە (٦دان)ی تایکواندۆ جیدۆکوانە لە ساڵی۲۰۰۹ لەزانکۆی هانژۆنگ لە وڵاتی کۆریای باشور بڕوانامەی دیبلۆمی تایکواندۆی بەدەست هێناوە وە لە ساڵی ۲۰۱۲ بڕوانامەی ڕاهیێنەر پلەی A غەرب ئاسیای بەدەست هێناوە لە ساڵی ۲۰۱٥ بوە بەڕاهێنەری پلە سێی جیهانی لە ئەکادیمیای تایکواندۆی جیهانی لەوڵاتی کۆریای باشور لە ساڵی ٢٠١٧ لە پاڵەوانیەتی هەنمەدانگی جیهانی ملوانکەی زێڕی بەدەست هێناوە لە شکاندنی کاشی لەوڵاتی کۆریا . ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتی هەنمەدانگی جیهانی ملوانکەی زێڕی بەدەست هێناوە لە شکاندنی کاشی لەوڵاتی کۆریا . ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتی هەنمەدانگی ئاسیا ملوانکەی زێڕی بەدەست هێناوە لە شکاندنی کاشی لەوڵاتی ئەندەنوسیا لەساڵی ٢٠٢٠ لەپاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی پۆمسی کە بە شێوەی ئۆنڵاین لەوڵاتی مەغریب بەڕێوەچوو پلەی دووەمی بەدەست هێنا. ٢٠٢٠ لەپاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی پۆمسی کە بە شێوەی ئۆنڵاین کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.






ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق